بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری تورکیا پێش ئەوەی بەڕێبکەوێت بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی هاوپەیمانی ناتۆ، کە لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا بەڕێوەچوو رایگەیاند ئەگەر هاوپەیمانێتیەکە، یەپەگە وەک تیرۆریست نەناسێنن تورکیا لەدژی هەر پلانێک دەوەستێتەوە کە بۆی پێشنیاز دەکەن.
بەڵام سەرۆک کۆماری فەرەنسا بەرگریی لە هێزەکانی پاراستنی گەل، یەپەگە کرد لە دژی ئەو بڕیارەی کە تورکیا ڕایگەیاندبوو، کاتێک پلانی نوێی ناتۆ پەسەند دەکات کە یەپەگە بە تیرۆرست ناوزەند بکرێت.
ئيمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ناكرێت هێزێک بە تیرۆریست بزانین كە شەڕی تیرۆری كردووە و چەندین کەسی لەو ڕێگایەدا کردووەتە قوربانی".
ماكرۆن وتیشی: "دەبێت ناتۆ پێناسەی هاوبەشی هەبێت بۆ بابەتی تیرۆر و ناکرێت هەر وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ پێناسەی جیاواز بۆ تیرۆر بکات و گرووپێک لە بەرژەوەندی خۆی بکاتە دووژمنی هەموو ئەندامانی ناتۆ".
سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئاماژەی بەوەش کردووە "توركیا شەڕی ئەو هێزە كوردییانە دەكات كە هاوشانی فەڕەنسا و وڵاتانی تری ناتۆ دژی داعش شەڕ دەكەن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment