کوردپرێس: بڕیارە شاندی باڵای هەرێم بەیانی (رۆژی یەکشەممە 7-6-2021) بگەڕێتەوە بۆ بەغدا بەمەبەستی بەردەوامی دان بە گفتوگۆکان و گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر پرسی بودجە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست SNN کەوتووە، ئەگەر شاندەکەی هەرێم لەگەڵ لایەنەکان بگەنە رێککەوتن ئەوا رۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەدات.
پیشتر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی حێراق رایگەیاند: ” گفتوگۆکانی ھەرێم و بەغدا لەسەر بودجە بەردەوامن و بە ھۆی ئەوەی ھەرێم و بەغدا ھێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و وردەکاریی ماوە، دەنگدان لەسەر بودجە بۆ ھەفتەی داھاتوو دواخرا، ھەڵوێستی ھەرێم ئەوەیە، کە ھەر بژاردەیەک دەستووری نەبێت، پێی رازی نابین.
ئاماژەی بەوەش کردبوو: پێشنیازەکان بریتین لەوەی کە ھەرێمی کوردستان 250 ھەزار بەرمیل نەوت پێشکەش بکەن یاخود پارەکەی بدەن بە بەغدا و، بژاردەیەکی دیکەش 450 ھەزار بەرمیل نەوت لە جەیھان رادەست بکرێت، بۆیە گفتوگۆ بەردەوامە و لەسەر وردەکارییەکان گەنگەشە دەکرێت، ھەڵوێستی ھەرێمیش ئەوەیە، کە ھەر بژاردەیەک دەستووری نەبێت، پێی رازی نابین و دەمانەوێت مافی ھەرێم وەکو پارێزگاکانی دیکە پارێزراو بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment