کوردپرێس: ده‌قی یادداشته‌که‌ی خه‌دیو به‌م شێوازه‌یه:
ڕۆژانی ڕابردوو هه‌ندێک له شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی فراوانی به‌خۆوه بینی. لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به کورتی هۆکاری خۆپیشاندانه‌که و ڕه‌هه‌نده جۆربه‌جۆره‌کان و لێکه‌وته‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه شی بکه‌ینه‌وه.
یه‌که‌م: ئایا ده‌ستێک له پشتی په‌رده‌ی ناڕه‌زاییه‌کانه‌وه هاووڵاتییانی یه‌ک خستوووه و هانیانی داوه بۆ خۆپیشاندان؟
ئه‌گه‌ر ده‌ستێکیش له پشتی په‌رده‌وه بێت بێگومان ڕاسته‌وخۆ نییه. ئه‌و ناڕه‌زاییانه زه‌مینه‌ی نێوخۆی به‌هێزی بوووه و هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشینه‌ی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێم. خواستی سه‌ره‌کیی ناڕازیه‌کان بژێوی ژیان و پرسی ئابوورییه. پاش ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له 2003وه تا 2013 خولێکی زێڕینی له پشکووتنی ئابووری تێپه‌ڕاند له چوار ساڵی ڕابردوودا تووشی قه‌یرانێک بوووه که هه‌موو ڕۆژێک قووڵتر ده‌بێت. ناکۆکیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر هه‌نارده کردنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت که بوووه هۆی بڕینی شایسته دارایییه‌کانی هه‌رێم که له‌سه‌دا 17ی کۆی بودجه‌ی گشتیی عێراق بوو. هه‌روه‌هاش دابه‌زینی نرخی نه‌وت و سه‌رهه‌ڵدانی داعش که خه‌ساری له که‌رتی گه‌شتیاری دا چه‌ند هۆکاری سه‌ره‌کیی ته‌نازول و قه‌یرانی ئابووریی هه‌رێمی کوردستانن. ده‌وترێت ئێستاکه حکوومه‌تی هه‌رێم نزیک به 20 میلیارد دۆلار قه‌رزداری کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و سه‌رچاوه‌ی پێدانی قه‌رزی داراییی بیانییه. ئه‌وه‌ش ده‌وترێت به‌شێک له‌و بڕه پاره‌یه بۆ فرۆشتنی پێشوه‌ختی نه‌وت تا ساڵی 2021 دراوه که ئێستاش به‌هۆی کێشه‌ی سیاسیی سهرههڵدراوهوه هه‌رێم توانای هه‌نارده کردنی ئه‌و نه‌وته‌ی نییه. کۆی ئه‌م هۆکارانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵانی ڕابردوودا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نیوه‌چڵ و دره‌نگ بدرێت و له پڕۆسه‌ی ڕووداوه‌کانی پاش ڕیفراندۆمیشدا هه‌رێم زیاتر له نیوه‌ی داهاتی نه‌وتیی خۆی له ده‌ست دا و ئه‌وه‌ش ته‌نگی به حکوومه‌ت هه‌ڵچنی. ڕاپۆرته نافه‌رمییه‌کان باس له‌وه ئه‌که‌ن که‌وگیری بودجه داویه له بنی تیانهکه و حکوومه‌ت چیتر توانای پێدانی مووچه‌ی زیاتری له مانگه‌کانی داهاتوودا نییه.
دووهه‌م: ئایا ده‌وڵه‌ت توانای چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه‌یه‌ی ده‌بێت؟
هه‌رێمی کوردستان ده‌وڵه‌تێکی "ڕانتیر"ه و ئابوورێکی تاقه به‌رهه‌میی هه‌یه که به‌ستراوه به داهاتی نه‌وته‌وه. پێکهاته‌ی سیاسیی ئه‌و ئابووره له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵپشتپهروهری دامه‌زراوه. سیاسه‌تی پاڵپشتپهروهری له یه‌ک بواردا له باری کۆمه‌ڵناسیی سیاسییه‌وه به‌کار هێنراوه سه‌ره‌ڕای ڕواڵه‌تی یه‌کپارچه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له باری پێکهاته‌وه ئه‌و حکوومه‌ته دوو ده‌سه‌ڵاتییه. ناکرێت ئه‌و دۆخه به تێئۆریی دوو ده‌سه‌ڵاتی شی بکرێته‌وه. دوو ده‌سه‌ڵاتی هه‌لومه‌رجێکه که له جێگه‌ی کۆ کردنه‌وه‌ی تێکڕای ده‌سه‌ڵاته‌کان له پێکهاته یاسایییه‌کان و ڕێکخراوه دهسهڵاتدارهکانیتر پێشبڕکێی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن. له ئێران و میسر به‌و هه‌لومه‌رجه ده‌گوترێت ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر و ده‌وڵه‌تی قووڵ. له کوردستانی عێراقیش ئه‌و هه‌لومه‌رجه ده‌بینرێت. له‌وێ حیزب ده‌وڵه‌تی قووڵه و له ده‌سته‌ی وه‌زیران و په‌رله‌مانیش گرینگتره به‌ڵام کێشه‌که ته‌نها ئه‌وه نییه باسه‌که لێره‌دایه که هه‌لومه‌رجه‌که له هه‌رێمی کوردستان دووقاته واتا دوو حاکمیه‌تی دوو ده‌سه‌ڵاتیی تێدایه هه‌م له هه‌ولێر و هه‌م له سلێمانی. ده‌کرێت به ده‌سته‌واژه‌ی کۆمێدیای ده‌سه‌ڵاتی چوارتا وه‌سفی بکه‌ین. به‌کارهێنانی سیاسه‌تی پاڵپشتپهروهری له جوگرافیایێکی له‌و چه‌شنه‌دا مانای کڕینی وه‌فای سیاسی له به‌رانبه‌ر پێدانی ئیمتیازی ئابووری ده‌بێت. له سه‌ره‌تای پێکهاتنی هه‌رێمی کوردستانه‌وه دوو حیزبی سه‌ره‌کی له‌و بواره‌دا پێشبڕکێ ده‌که‌ن. پاش سه‌رهه‌ڵدانی حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌و کێبه‌رکێیه قووڵتر بوویه‌وه و دۆخه‌که وای لێهات ته‌قریبه‌ن هه‌موو حه‌شیمه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوونه مه‌عاشخۆر. ئه‌وه‌ش نه به سیسته‌می فه‌رمانبه‌ران له ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵده‌سه‌نگێت و نه ئه‌زموونی شێخنشینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی په‌راوێزی که‌نداوی فارسیش وا بوون. گهندهڵییێکی فراوان و نه‌بوونی پێکهاته‌ی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه و پێشبڕکێی حیزبی بووه هۆی ئه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵ کردنی سیاسه‌تی پاڵپشتپهروهری له ده‌ست سه‌نته‌ری به‌کارهێنانی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌ربچێت و له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی نه‌زمی سیاسی بێت به سه‌ر سیاسه‌تدا زاڵ بوو.
ئێستا هه‌رێمی کوردستان به سه‌دان ملیۆنه‌ر و میلیاردری تێدایه. ئه‌و که‌سانه‌ش یان ئه‌ندامی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارن یان که‌سوکار و شه‌ریکی ئابووریی ئه‌و دوو حزبه‌ن و زیاتر به پێوه‌ندیی ناته‌ندروستی سیاسی و ئابوورییه‌وه گه‌شتوونه‌ته سامانی خه‌یاڵی و نجوومی. ئایا حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌کوو جێنشینی ده‌سه‌ڵاتداری سعوودییه ئه‌و که‌سانه ده‌ست به سه‌ر بکات و ئازادییه‌که‌یان له به‌رانبه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی له‌سه‌دا 70ی سامانه‌کانیان پێ بفرۆشێت. ئه‌وا فێڵێک بوو که ڕیاز بۆ پێش‌گرتن له کورتهێنانی بودجه‌که‌ی ئه‌نجامی دا. ئاشکرایه هه‌ولێر توانای ئه‌و کاره‌ی نییه چوونکه هیچ ده‌ستپاکێک له‌وێ نییه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سیاسه‌تی دوو ئیداریی پێکهاته‌ی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی ئیراده‌ی نیشتمانیی هاوبه‌شی بۆ جێبه‌جێ کردنی سیاسه‌تی له‌و چه‌شنه نههێشتوووه.
پێویسته ئه‌م خاڵه‌ش ئاماژه پێ بکرێت که حکوومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین جار گوتوویه‌تی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕۆژی یه‌ک میلیۆن به‌رمیلیش نه‌وت هه‌نارده بکرێت دیسان مومکین نابێت بگه‌ڕێینه‌وه هه‌لومه‌رجی پێشوو و سیاسه‌تی دارایی و دراوی پێشوو ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌وه ددان پێدانانێکی ئهسهفناکه بۆ شکستی پڕۆسه‌ی سیاسی و ئابووری 25 ساڵی ڕابردوو.
سێهه‌م: جیاوازیی ئه‌و خۆپیشاندانه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایییه‌کانی ساڵی 2010 چییه؟
نائارامی 7 ساڵی ڕابردوو له‌ژێر کاریگه‌ریی ڕابوون و به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌ستی پێ‌کرد و ناوه‌ڕۆک و شوناسی سیاسیی ئاشکراتری بوو. له‌و کاته‌دا سێ حیزبی ئۆپۆزیسیۆن هانی لایه‌نگرانی خۆیانیان دا بێنه سه‌ر شه‌قام تاوه‌کوو له‌سه‌ر یارمه‌تیی که‌شی ڕه‌خساوی نێوده‌وڵه‌تی دوو حیزبی سه‌ره‌کی ناچار بکه‌ن چاکسازیی بنه‌مایی ئه‌نجام بدات هه‌ڵبه‌ت ئه‌و کات خه‌زێنه‌ی حکوومه‌ت پڕ بوو و له‌سه‌ر ستایلی ده‌وڵه‌ته ڕانتیرهکانی که‌نداوی فارس ده‌کرا به پاره قه‌یرانه‌که تێپه‌ڕێنێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به ئیراده‌ی ڕای گشتی و له‌به‌ر چاکسازی و به یارمه‌تیی هه‌ندێک که‌سایه‌تیی مه‌ده‌نی که له لووتکه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کاندا بوون ده‌کرا هه‌موو بابه‌ته‌که ته‌عبیری بزواندنی هێز له‌لایه‌ن سێ حیزبی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه به‌رانبه‌ر به دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و شه‌ریکی حاکمیه‌ت بکرێت. ئه‌وه‌ش ئاسایییه ده‌یانتوانی شه‌قامه‌کان پڕ بکه‌ن له لایه‌نگرانی خۆیان به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان بابه‌ته‌که جیاواز بوو. خۆپیشاندانه‌کان ده‌ستی له پشته‌وه نییه و له هه‌ندێک شاریشدا باره‌گای حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنیش وه‌کوو ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر و ئهنگێزهکهش ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه به‌رانبه‌ر به بژێوی ژیانی هاووڵاتییان. دیاره نیشانه‌یێک له بێهیوایی له هه‌موو سیسته‌م و حیزبه سه‌ره‌کی و ناسه‌ره‌کییه‌کان ده‌بینرێت. گرینگ‌ترین لێکچوونی ئه‌م ناڕه‌زاییانه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌که‌ی پێش 7 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناحیه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه که له ناوچه‌ی زه‌ردیشدا هیچ ناڕهزاییێک نه‌بێت. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و نموونه‌یه‌ش یه‌ک له هێماکانی دوو ده‌سه‌ڵاتییه له هه‌رێمی کوردستان که پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد. له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی پارتیدا زۆر به که‌می ئیزنی خۆپیشاندان ده‌درێت و کۆنتڕۆڵی سیاسی به سه‌ر ژیانی هاووڵاتییاندا زیاتره و ئیزنی حیزبه‌کانیتریش نادرێت له‌وێ خۆیان بنوێنن. لێکچوونێکیتری ئه‌م ناڕه‌زاییانه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی 2010 به‌کارهێنانی توندوتیژی و هێرش کردن بۆ سه‌ر باره‌گا و نووسینگه‌ی حیزبه‌کانه. هێرش بۆ سه‌ر نووسینگه و باره‌گای حیزب له هه‌رێمی کوردستان نه‌ریتێکی حیزبییه و بنیاتنهرهکهشی دوو پارتی سه‌ره‌کیی هه‌رێمن که هه‌ردووکیان لقی سه‌ربازییان هه‌یه و له ڕابردووش‌دا چه‌ندین جار به‌رانبه‌ر به یه‌ک ئه‌و بژارده‌یه‌یان به‌کار هێناوه.
چواره‌م: ڕۆڵی ده‌وڵه‌تی عێراق چییه؟
له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا که به‌غدا و هه‌ولێر سه‌رقاڵی موناقشه‌ی سیاسین نائارامییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان خه‌ڵاته و ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق کراوه. به‌غدا له ڕێگای که‌م کردنه‌وه‌ی شایستهداراییی هه‌رێمی کوردستان و ده‌سته‌و وه‌ستان کردن بۆ پێدانی ئه‌و به‌شه‌بودجه‌یه به ئه‌نقه‌ست ده‌ستی ناوه‌ته سه‌ر برینه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان و هیوای ئه‌وه‌ی پێیه له‌و ڕێگایه‌وه حکوومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌وڕووی گوشاری ڕای گشتی بکاته‌وه. به‌و ئامانجه‌ش له ئه‌نجامدا هه‌ولێر له‌سه‌ر سێ هه‌ڵوێستی ئاشکرا پاشه‌کشێ بکات: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمیی ئه‌نجامی گشتپرسی، ڕاده‌ست کردنی ده‌روازه سنوورییه‌کان و وازهێنان له بیر و هێڵه نه‌وتییه‌کان که به ده‌ستیه‌وه ماوه. به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه به‌غدا تا کاتی هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتووی زایینی به‌رده‌وام ده‌بێت له گوشارهێنان بۆ کورده‌کان. ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه حکوومه‌تی مه‌رکه‌زی کارتی زۆری پێیه بۆ یاری کردن. به ئاشکراش له هه‌لومه‌رجی پاش ڕیفراندۆمدا کورد ده‌ستی به‌تاڵه ته‌نها یه‌ک ڕێگهچار بۆ هه‌رێم ماوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش هه‌وڵدانه بۆ ته‌داخولی زلهێزه‌کان و ناچار کردنی به‌غدا بۆ ده‌ست پێکردنی گفتوگۆ.
له حاڵێکدا کورده‌کان به ده‌سه‌ڵاتگێڕیی نه‌گونجاوی 26 ساڵی ڕابردوو و ته‌گبیری هه‌ڵه‌ی سیاسی له پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمی مانگی سیپتێمبێردا سامانی زۆریان لێ فه‌وتا. ڕاستیی ژێئۆپۆلۆتیکی کوردستانیش ئه‌خیر هه‌ڵوێسته که حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت پێ‌داگر بێت له‌سه‌ری و هیوای به پاڵپشتیی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌که و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که بێت. هه‌ر له‌و ڕووه‌وه تاقه ڕێگای ڕزگار بوونی هه‌ولێر له‌م ته‌نگه‌ی ئێستا پێ هه‌ڵچنراوه ئه‌وه‌یه ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی ئه‌و وڵاته له ڕۆژئاوا گوشار بخه‌نه سه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر هه‌رێمی کوردستان نه‌رمی بنوێنێت. دیداری دیپلۆماتیکی سه‌رکرده کورده‌کان له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا پیشان ده‌دات ده‌سه‌ڵاتدارانی حکوومه‌ت ئه‌و ستراتێژییهیان ههڵبژاردوووه چوونکه ئه‌گه‌ر هه‌ولێر ده‌ست له ده‌روازه سنوورییه‌کان هه‌ڵبگرێت و دۆسیه‌ی فرۆشی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت ڕاده‌ست بکات ئه‌وا پێگه‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره کورده‌کان له پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگا و شۆڕش تووشی گۆڕانێکی گه‌وره ده‌بێت.
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment