به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به (تۆڕی میدیایی رووداو)ی ڕاگه‌یاند: "چوونی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌غدا بۆ گفتوگۆ ته‌نیا ده‌نگۆیه و هیچ شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان ناچێته به‌غدا، بشچێت هیچ سوودێكی نابێت، چونكه چه‌ندجارێک حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپیشخه‌ری كردوووه بۆ گفتوگۆ، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه، بۆیه شاندی په‌رله‌مانیش بچێت بڕوا ناكه‌م هیچ ئه‌نجامێكی هه‌بێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی به باشی ده‌زانێت ئه‌گه‌ر شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چووه به‌غدا چه‌ند ڕاوێژكارێكی په‌رله‌مانیش له‌گه‌ڵیاندا بڕۆن، وتیشی: "له بنه‌ڕه‌تدا كاری حكوومه‌ته گفتوگۆ بكات نه‌ک په‌رله‌مان، بۆیه ئێمه پێمان باشه شاندی حكوومه‌ت خۆی بچێته به‌غدا و چه‌ند ڕاوێژكارێكی په‌رله‌مانیش بۆ گفتوگۆ كردن هاوكارییان بن".
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كۆنترۆڵ كردنی که‌رکووک و به‌شێک له خاكی كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندجارێک هه‌وڵی دانوستاندن و گفتوگۆی دا، به‌ڵام به پاساوی جۆراوجۆر له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه، یه‌کێک له هه‌وڵه‌کانیش ناردنی شاندێک بوو له په‌رله‌مانی کوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی رووداو، دوای چه‌ندین جار ده‌ستپێشخه‌ری و ئاماده‌یی ده‌ربڕین له لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و فشاری چه‌ند وڵاتێک، بڕیاره هه‌ر یه‌ک له قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق و عیرفان حه‌یالی، وه‌زیری به‌رگریی عێراق به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له باره‌ی خاڵه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment