یەکەم خوێندکاری نێودەوڵەتیی زانستگای کوردستان خوێندنی تەواو کرد/ سێ مامۆستای زانستگا پلەیان بەرز دەبێتەوە

بەشی فەرهەنگ و هونەر/ کوردی- ئارام ڕەحیم محەمەد خوێندکاری عێراقی وەکوو یەکەم خوێندکاری نێودەوڵەتیی بەشی ماڤ لە زانستگای کوردستان خوێندنی تەواو کرد و لیژنەی بڕیاردەری زانستگای کوردستانیش پلەی سێ مامۆستای ئەو زانستگایەی بەرز کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەمە 29ی سەرماوەزی لیژنەی بڕیاردەری زانستگای کوردستاندا سێ مامۆستای ئەو زانستگایە پلەیان بەرز کرایەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی لیژنەی بڕیاردەر دوکتور جەماڵ سەلیمی لە بەشی زانستی پەروەردە، دوکتور مراحم ئاشنگرف لە بەشی زانستی بوونەوەر ناسی و دوکتور لوقمان کەریمی لە بەشی زانستی دارستانەکان پلەی زانستییان سەر خرا.

یەکەم خوێندکاری نێودەوڵەتیی زانستگای کوردستان خوێندنی تەواو کرد

ئارام ڕەحیم محەمەد خوێندکاری عێراقی وەکوو یەکەم خوێندکاری نێودەوڵەتیی بەشی ماڤ لە زانستگای کوردستان خوێندنی تەواو کرد.

ئەو خوێندکارە تێزی ماستەرییەکەی لە سەر تەوەری "خستنی منداڵ و سزای ئەو تاوانە لە ئێران و عێراقدا" نووسیوە و بە پلەی "عالی" کۆنفڕانسی پڕۆژەی کۆتاییی دەرچوونەکەی بەڕێوە بردوووە.

مامۆستای یاریدەدەری ئەو خوێندکارە "شارام محەمەدی" و داوەری پڕۆژەکەش "ئێقباڵ میرزایی" و "ئەفشین عەبدوڵڵاهی" بوون.

پیش دوو ساڵ وەرگرتنی خوێندکاری نێودەوڵەتی لە زانستگای کوردستان لە چەندین بەش و لە ئاستی ماستەر و دوکتۆری و بەکالریۆسدا دەستی پێکرد وزۆرینەی خوێندکارەکانی ئەو بەشە خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانن و ئەمەش یەکەم خوێندکار بوو کە لە زانستگای کوردستان خوێندنی تەواو کردوووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 9663

Your Comment

You are replying to: .
captcha