ئاڵوگۆڕی بازرگانیی سنووری سوومار ده‌گاته‌ یه‌ک میلیارد دۆلار

به‌شی ئێران/کوردی- جێگری هه‌ماهه‌نگیی کاروباری ئابووریی ئیداره‌ی پارێزگای کرماشان وتی: ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی سنووری په‌روێزخان و خەسره‌وی و هه‌وڵ بۆ به‌ فه‌رمی ناسینی سنووری سوومار له‌ یه‌که‌مایه‌تیی کەرتی بازرگانیی پارێزگایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌زا ڕه‌حیمی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی‌ دەستەی پەرەپێدانی هه‌نارده‌ی کاڵای نانه‌وتیی پارێزگا ڕای­گه‌یاند: له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا گۆژمه‌یێک زیاتر له‌ 17 میلیارد تمه‌ن بۆ گه‌شه‌ی پێوه‌ری‌ بارزگانیی سنووره‌کانی پارێزگا به‌تایبه‌ت سنووری سوومار خه‌رج کراوه‌ و به‌ به‌رنامه‌وه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌و سنووره‌ ببێته‌ سنوورێکی فه‌رمی.

ناوبراو ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی که‌ سنووری سوومار به‌ 40 میلیۆن دۆلار چالاکیی ئابووری و بازرگانی خۆی ده‌ست­ پێکرد و درێژه‌ی دا: ئه‌و سنووره‌ له‌ ماوه‌ی 9 مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 563 میلیۆن دۆلار هه‌نارده‌ی بووه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ین که‌ ئه‌و هه‌نارده‌یه‌ بگاته‌ یه‌ک میلیارد دۆلار له‌ ساڵدا که‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی گه‌شه‌ی ئابووری و پێشکه‌وتنی ناوچه‌که‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9646

Your Comment

You are replying to: .
captcha