لە نەتەوە یەکگرتوووەکان بڕیارنامەیێک بۆ پاڵپشتیی موسڵمانانی ڕۆهینگیا دەردەکرێت

بەشی ئێران/ کوردی- ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتوووەکان داوای کۆتایی هێنان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژ بە موسڵمانانی ڕۆهینگیا بهێنرێت و نێردراوێکی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوووەکان بنێردرێتە ڕۆهێنگیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس پێشتر ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی بڕیارنامەیێکی سەبارەت بە دۆخی موسڵمانانی ڕۆهینگیاوە ئاراستەی نەتەوە یەکگرتوووەکان کردبوو و ڕۆژی یەکشەممە ئەو بڕیارنامەیە بە کۆی 122 دەنگی بەڵێ و 10 دەنگی نەخێر و 24 دەنگی بێلایەن پەسەند کرا.

لە بڕیارنامەکەدا داوا لە ئەنتۆنیۆ گۆترێس کراوە نوێنەرێکیش بنێرێتە ڕۆهێنگیا و داوا لە دەوڵەتی ڕۆهینگیاش دەکات ئیزن بدات هێزی یارمەتیدەر بچنە ناوچەی لێقۆماو.

شیاوی ئاماژەیە لە سەرەتای مانگی ئووتەوە ئۆپەراسیۆنی سوپای میانمار لە پارێزگای ڕاخین دەستی پێکردوووە و بەو هۆیەشەوە زیاتر لە 650 هەزار موسڵمانی ڕۆهینگیا ئاوارە بوون و تائێستا زیاتر لە 6700 کەس کوژراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 9643

Your Comment

You are replying to: .
captcha