ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی عێراق لە ئێران دەپاڵێورێت

بەشی ئێران- جێگری وەزیری نەوت باس لەوە دەکات لە ئێستادا ئیمکانی بەکارهێنانی ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی عێراق لە قەبارەی گەڵاڵەی سووئاپ لە ئێراندا هەیە و دەشڵێت: بەهۆی سنووردار بوونی هێڵی بۆریی گواستنەوەی نەوت لە عێراقەوە جارێ بە شێوەی کاتی ڕۆژانە ٦٠ هەزار بەرمیل بە تانکەر نەوت بۆ ناو وڵات ئاودیو دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، "عەلیڕەزا سادق ئابادی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا و لە وەڵامی هەواڵنێری ئیرنا سەبارەت بە دۆخی گەڵاڵەی سووئاپ (گۆڕینەوەی نەوت بە نەوت) و بەکارهێنانی نەوتی خاوی عێراق لە پاڵاوگەکانی وڵات وتی: پاش پشکنین و لێکۆڵینەوە و بە مەبەستی کەڵک وەرگرتن لە بەنزینی عێراق بۆمان دەرکەوت لە سێ پاڵاوگەی کرماشان، تەورێز و ئەراک دەتوانین نەوتی خاوی عێراق بەکار بهێنین، ئەمەش چوونکە تایبەتمەندیی جۆری نەوتەکان جیاوازەوە و هەموو نەوتێکی خاو بۆ هەموو پاڵاوگەیێک نابێت.

زیاتر وتیشی: لە ئێستادا دەفرایەتیی ئەوەمان هەیە ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی عێراق لە پاڵاوگەکانی وڵاتدا بەکار بهێنین بەڵام ژێرخانەکان بۆ گواستنەوەی ئەم ڕادەیە بوونی نییە و لە ڕێگای تەنکەرەوە ٣٠ تا ٦٠ هەزار بەرمیل نەوت ئاودیوی ئێران دەکرێت.

شیاوی ئاماژەیە گەڵاڵەی سووئاپ بەم جۆرەیە کە نەوتی باکووری عێراق کە لە ڕوانگەی مەوداوە لە پاڵاوگەکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای وڵات نزیکترە هاوردە دەکرێت و لە جیاتیی ئەو نەوتە لە باشووری ئێران نەوت دەدرێتە پاڵاوگەکانی وڵاتی عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9636

Your Comment

You are replying to: .
captcha