بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی لە شاری نەجەفدا باسی لەوە کرد کە بزووتنەوەکەی پشتیوانی دەکات لە خۆپیشاندانی هێور و دوور لە توند و تیژی و وتیشی: ئێمە دژ بە سەرکوت کردنی خۆپیشاندەرانین و حکوومەتی ناوەندیش دەبێ پشتی خەڵکی کوردستان بگرێت.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانی خۆیدا خەزعەلی ڕایگەیاند: بە هێزەکانمان ڕاپاردووە دەست لە کاروباری سیاسی وەرنەدەن بەڵام هاوکات ناڕازیشین لەوەی حکوومەتی عێراق هەوڵ دەدات هێزەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ دیکەی هێزە سەربازییەکانی عێراق تێکەڵ بکات.
سەرچاوە: سوومەریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment