با بە خێراییی زیاتر لە 90 کیلۆمەتر لە پیرانشار هەڵدەکا

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- سەرۆکی ئیدارەی کەشناسیی شاری پیرانشار ڕای­گەیاند: خێراییی با لە پیرانشار گەیشتە زیاتر لە 90 کیلۆمەتر.

عەبدوڕەحمان ئیبراهیمی، سەرۆکی ئیدارەی کەشناسیی پیرانشار لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی کوردپرێسدا وتی: بەپێی تاوتوێی نەخشەکانی کەشناسی پاڵەپستۆیێکی بارین لە ڕۆژانی داهاتووودا دەگاتە پارێزگا و لە سەرەتای ڕۆژی یەکشەممەوە بارینی ناوبەناو دەست پێدەکات.

سەرۆکی ئیدارەی کەشناسیی پیرانشار ریادی کرد: لە ڕۆژی دووشەممەوە چالاکیی ئەو سیستەمە زیادتر دەبێت و دەبێتە هۆی چڕ بوونی هەورەکان و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی بارینی بەفر لە ناوچە سارد و بەرزەکاندا.

ئیبراهیمی ئاماژەی دا بە درێژەی هەڵکردنی بای توند لە ماوەی ئەمشە و بەیانیدا لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و وتی: لە ئێستادا خێرایی با لە شاری پیرانشار زیاترە لە 90 کیلۆمەتر و چاوەڕوان دەکرێت لە دەرەوەی شار ئەو خێراییە بەرزتر ببێتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9609

Your Comment

You are replying to: .
captcha