پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی هیوا: پارێزگای سلێمانی دەتوانێت ڕاستەوخۆ داتای فەرمانبەرانی خۆی ڕادەستی بەغدا بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی هیوا لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئەگەر حکوومەتى هەرێم داتاى فەرمانبەرانى سلێمانى رادەستى بەغدا نەکات، دەتوانرێت لە رێگەى پارێزگاوە ئەو کارە بکرێت.

کوردپرێس:

ڕێبوار کەریم لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" وتی "هۆکاری ڕادەست نەکردنی داتای فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێم بە بەغدا بەهۆی ئەوەیە حکوومەتی هەرێم شەفاف نییە و وەکوو گومرگ، نەوت و بابەتەکانی دیکە داتای وردی لەبەردەست نییە و داتاکان پڕن لە گەندەڵی و بندیوار".

باسی لەوەش کرد "ئەو داتایە لەلای پارێزگاکان هەیە، ئەگەر مامەڵکردن لەگەڵ پارێزگاکان بچەسپێت دەتوانرێت داتاکە لە پارێزگاکانەوە ڕەوانەی بەغدا بکرێت، ئێمە داوادەکەین حکوومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەویت ئەگەر ڕێکنەکەوێت ئەوە جێگرەوەمانە".

پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی هیوا وتیشى "دڵنیام حکومەتی هەرێم هەموو جارێک بەوەی دوێنێ ڕازی دەبێت، 2020 هات بەوەی 2019 ڕازی بوو، 2021 هاتووە بەوەی 2020 ڕازییە ئەوەش پێی دەوترێت دواکەوتن، زۆر دڵنیاین لەوەی ئەمەی ئێستا پێی ڕازی نییە کاتێکی دیکە دێت ڕازی دەبێت، بەڵام رەنگە ئەوکات دەرفەتی ئەوە نەمابێت".

پێشتر بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانى عێراق (4ی شوباتی 2021) لەمیانی لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنی کە "ناس کورد" بینەری بوو ڕایگەیاند، ئەو بژاردەیەی کە باس دەکرێت و تا ئێستا بەفەرمی پێشکەش نەکراوە، کە بەغدا ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکان بکات دوورە لە ڕاستی و نادەستورییە و بەهیچ شێوەیەک سەرناگرێت.

وتیشى "ئەو بابەتە پێویست بەوە دەکات داتاکان و ژمارەی فەرمانبەرانی سلێمانی ڕەوانەی حکومەتی عیراق بکرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم ئامادەنییە ئەو داتایە بدات".

News Code 959

Your Comment

You are replying to: .
captcha