ئەمریکا دەبێت کۆتایی بە ئامادەبوونی سەربازیی خۆی لە سووریا بهێنێت

نوێنەری تایبەتی پووتن لە سووریا:بەشی سووریا- ئەلکساندەر لاورۆنتیڤ نوێنەری تایبەتی پووتن لە سووریا ڕای‌گەیاند: ئەمریکا دەبێت کۆتایی بە ئامادەبوونی سەربازیی خۆی لە سووریا بهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەلکساندەر لاورۆنتیڤ نوێنەری تایبەتی پووتن لە سووریا ڕای‌گەیاند:سەرۆکی ڕووسیا لە سەر کاروباری سووریا گوتوویەتی ئەمریکا چیتر بیانووی بەدەستەوە نەماوە بۆ ئەوەی لە سووریا بمێنێتەوە.

ناوبراو ئێستا بە مەبەستی بەشداری لە دانیشتنی سێ قۆڵیی نێوان ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە ئەستانەی کازاخستانە و لە لێدوانەکەیدا زیادی کرد: ئەوەی ئەمریکا بۆ مەشرووعییەت پێدان بە مانەوەی خۆی لە سووریا بە بەڵگە دەیهێنێتەوە سەر لە بەری بیانوو داتاشینە و دەبێت ئەمریکا لە سووریا بچێتە دەرەوە.

سەرچاوە: سپۆتنیک

News Code 9588

Your Comment

You are replying to: .
captcha