بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پووتین جەخت لەسەر چۆنیەتی گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناوچەی غوتەی رۆژھەڵات لە سووریا کرایەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار دەست کەوتوون، تەوەری سەرەکیی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەمڕۆی نێوان ئەردۆغان و پووتین، دەنگدانەکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی قودس و دۆخی مرۆییی غوتەی رۆژھەڵات بوو.
لە پەیوەندییەکەدا نیگەرانی لەبارەی خراپبوونی رەوشی ناوچەی غوتەی رۆژھەڵات خرایە ڕوو و جەختیش لەسەر چۆنیەتیی گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناوچەکە و باشترکردنی دۆخەکە کرایەوە.
Your Comment