گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبوار حەمەد گوتەبێژى کۆمەڵى ئيسلامیى کوردستان لە بارەى کشانەوەيان لە حکوومەت و لێدوانى سەرۆکى حکوومەت سەبارەت بە کشانەوەى کۆمەڵى ئيسلامى و خوپێشاندانەکان و مووچەى فەرمانبەران و چەند پرسێکى تر دیمانەیێکی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ئەنجام داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دواى ئەوەى هەر يەکە لە بزووتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵى ئيسلامىی کوردستان کشانەوەى خويان لە کابينەى هەشتەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستانى ڕاگەياند لەبارەى کشانەوەى کۆمەڵى ئيسلامى کوردستان ، رۆژى پێنجشەممە لە کۆنگرەيێکى ڕۆژنامەوانيدا کە لە ئەنجومەنى وەزيرانى هەرێمى کوردستان بەڕێوە چوو نێچيرڤان بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاي‌گەياند چوار ساڵە بەشدارن لەم حکوومەتە و پۆستيان هەيە کەچى تەنها سێ مانگ ماون بۆ هەڵبژاردن ئينجا دەکشێنەوە دەبوايە پێش ئەوەى کشانەوەى خويان ڕابگەيەنن داواى کۆبوونەوەيان لەحکوومەت کردبا تا بزانين داواکارىی کۆمەڵى ئيسلامى چيیە ، هەروەها سەرۆکى حکوومەتى هەرێم گوتى ئەو لە ڕێگاى ميدياوە زانيويەتى کە کۆمەڵى ئيسلامىی کوردستان لە حکوومەت کشاوەيەوە.

رێبوار حەمەد گوتەبێژى کۆمەڵى ئيسلامى کوردستان لە ديدارێکدا لەگەڵ بەشى کوردیی دەنگى ئەمەريکا دەڵێت کشانەوەى ئێمە لە حکوومەت پەيوەستە بەوەى کە حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئێمە چاوەڕوانى زۆرمان کرد کە ڕێگايیکى راستى چاکسازى بگرێنەبەر و ريشەکێشى گەندەلى بکەين و شەراکەتى ڕاستەقينە بەرجەستە بێت لەم حکوومەتە مانەوى ئێمە بۆ ئەو ماوەيە لە حکوومەتدا قۆناغ بە قوناغ پەيوەست بووە بەوەى کە ئێمە ئومێدمان وابوو گۆڕانکاى بکرێت لە سيستەمى حوکمڕانى و شێوازى ‌بەڕێوەبردن و کارکردنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ، بەشێکى تريش پەيوەست بوو بە شەڕى داعش بەوەى کە داعش بەشێکى گەورەى لە خاکى عێراقى داگيرکرد و هێزەکانى پێشمەرگە ‌ڕووبەرووى داعش شەڕيان کرد ئێمە لەو قوناغە لەبەر بەرژەوەندیى باڵاى گەلەکەمان بريارمان ڕاگرت ئێمە ئەو کاتيش گفتوگومان کرد دەربارەى کشانەوەمان لە حکوومەت قوناغەکانى دواى ريفراندۆم و بەرئەنجامەکانيشى جارێکى تر ئێمە بريارەکەمان ڕاگرت ، ئێمە زور ڕەخنەمان گرت و زۆر قسەمان کرد بۆ ئەوەى ئەم حکوومەتە بچێتەوە سەر رێرەوێکى تەندرۆست بەڵام کە بێ ئومێد بووين بە ناچارى ئەو بريارەمان دا.

سەرۆکى حکوومەت بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەياند لە ڕێگاى ميدياوە زانيويەتى کۆمەڵى ئيسلامى لە حکوومەتى هەرێم کشايەوە دەبوايە داواى کۆبوونەوەيان کردبا لە حکوومەت تا بزانرێت داواکارىی کۆمەڵ چیيە ؟

رێبوار حەمەد گۆتەبێژى کۆمەڵى ئيسلامىی کوردستان گوتى کۆوبونەوە بووە ماوەیێک بەر لە ئێستا سەرۆکى حکوومەت لەگەڵ مامۆستا عەلى باپير ئەميرى کۆمەڵى ئيسلامى کۆبوويەوە و گفتۆگويان کرد و ئەو کاتيش ئێمە گوتومان پێويستە گۆڕانکارى هەبێت و پەيامى ئێمە گەيشتووە بە حکوومەت و زورجار ئێمە ڕاگەيانراومان هەبووە داوامان کردووە پێشوازيمان نەبينيوە گۆڕانگاريیەکانى ئەم قوناغە و تەتەوراتى دواى ئەنجام‌دانى ريفراندۆم و ئەو قەيرانە داراييە سەقفيە لە هەرێم هەيە يەعنى ئيرادەیێکى جديمان نەبينى بۆ هەنگاونان بۆ چاکسازى و ڕووبەروبوونەوەى گەندەڵى و چاک‌کردنى بژێوى خەڵک و هاووڵاتيان.

تەنها سێ مانگ ماون بۆ هەڵبژاردن لە هەرێمى کوردستاندا بۆچى لە ئێستادا کۆمەڵى ئيسلامى لە حکوومەت دەکشێتەوە چوار ساڵە بەشدارە لە حکوومەتى هەرێم لە ماوەى ئەو چوار ساڵەدا چەندين کێشە و قەيران لە هەرێمى کوردستان هەبووە و ڕوويانداوە بۆچى‌ ئێستا کشانەوەى خوى ڕاگەياند ؟

گوتەبێژى کۆمەڵى ئيسلامى کوردستان لەمبارەيەوە دەڵێت ئێمە مانەوەمان لەم حکوومەتەدا پەيوەست بووە بەوەى کە کات هەبووە بۆ ئەوەى گۆڕانکارى ببێت کە فعلەن ئەو حکوومەتەى ناونراوە حکوومەتى بنکە فراوان شەراکەتى ڕاستەقينەى تێدا بەرجەستە بێت هەنگاوەکانى چاکسازى دەست پێ بکرێت و ڕووبەرووى گەندەڵى ببينەوە گەندەڵى ريشەکێش بکرێت سەرچاوەکانى دارايى شەفاف بکرێت ئێمە لەو پێناوەدا پڕۆژەمان هەبووە پێش بەشداريکردنمان لە حکوومەت دامان بەدەسهەڵاتدارانى هەرێم مانەوەى ئيمە دڵسوزانە لە پێناو ئەوەبووە کاتێک کە دەبينيت ئەوە ناکرێت با سێ مانگ نەبێت يەک مانگ بمێنێت خو تۆ وەکو هێزێکى بەشدار خوت لە ژێر بارى ئەو بەرپرسيارەتيە قورسە دەکێشێتەوە کە ڕێگا نادرێت گۆرانکارى بکرێت ، ئێستاش ئێمە کشاوينەتەوە لە بەلاغەکەى خوماندا گوتومانە ئيمە داواکارين ئەم حکوومەتە ئێستاش هەڵبوەشێتەوە و حکوومەتێکى کاتى پێکبێت کە ئەم حکوومەتە کاتييە ئيدارەى ئەم قوناغە بدات ئەم حکوومەتى هەرێمى کوردستانە شکستى هێناوە .

کۆمەڵى ئيسلامى کوردستان چ پڕۆژەیێکى هەيە بۆ ئەو پاشەکەوتەى کە هێزە ئەمنيەکانيشى گرتووتەوە ئايا کۆمەڵى ئيسلامى لەمبارەيەوە چى دەکات ؟

رێبوار حەمەد دەڵێت ئيمە پاشەکەوت هەر لە سەرەتاوە لەگەڵى نەبووين ئێمە پێمان وابوو‌ سيستەمى پاشەکەوت سيستەمێکى لارە پێويست بوو هەر لەسەرەتاوە پەرلەمانى کوردستان حەقى دەستکاريکردنى موچەى هەيە و هەر لەسەرەتاوە سيستەمى پاشەکەوتى فەرمانبەران ئيمە لەگەڵى نەبووين و ئێستاش لەگەڵى نين و پێمان وايە ئەم رێکارە رێکارێکى ناياساييە و لەدەرەوەى پەرلەمانى کوردستان کراوە .

تا چەند لەگەڵ ئەو خوپێشاندانانەن کە لە چەند شا رو شارۆچکەیێکى هەرێمى کوردستان دروست بوون و گرژى لێکەوتووتەوە ؟

رێبوار حەمەد گوتەبێژى کۆمەڵى ئيسلامىی کوردستان دەڵێت خوپێشاندانى مەدەنى و بەشيوەیێکى شارستانيانە ئێمە پێمان وايە مافى هاووڵاتيانى هەرێمى کوردستانە و هاووڵاتیيان حەقى خويانە داواى مافە سەرەتاييەکانى خويان بکەن و بەهيچ شێوەیێک ئێمە لەگەڵ توندوتيژى نين و بەڕوونى گوتومانە بەهيچ جۆرێک لەگەڵ ئەوە نين خوپێشاندانەکان توندوتيژيان تێ بکەوێت و بەلارێدا ببرێن و چەکى تێدا بەرکاربهێنرێ و پێشمان وايە ئەرکى هێزەکانى ئاسايشى ناوخۆ و هێزى پێشمەرگەيە کە گيانى خوپێشاندەران و هاووڵاتيانى هەرێمى کوردستان بپارێزێ و بە ڕوونى ئيدانەى سوتاندنى بارەگاکان و بينا حکووميەکان و زيان گەياندن بە مومتەلەکاتى گشتيەکەى.

وەک خوپێشاندەران دەڵێن ئەوان هەر پێنج حيزبە سەرەکيەکەى هەريمى کوردستانيان پێ قەبوڵ نيە و پێيان وايە ئەوان بوونەتە هۆى ئەم گرژى و کێشە و قەيرانانەى کە هەرێمى کوردستانى گرتووتەوە وەکو کۆمەڵى ئيسلامى کوردستان هيچ زەرە و زيانێکى داوە لەم خوپێشاندانانەى کە چەند شار و شارۆ‌چکەیێکى گرتووتەوە ؟

گوتەبێژەکەى کۆمەڵى ئيسلامیى کوردستان لەمبارەيەوە دەڵێت خوپێشاندەران گلەييان لە دەسهەڵاتدارانى هەرێمى کوردستانە و ڕوويان لەوانەيە کە بريار بەدەستى ڕاستەقينەن لە هەرێمى کوردستان و هەندێک جار ئەم توڕەييه و پريشکى ئەم توڕەييە‌ سياسيەکانى تريش دەگرێتەوە و ڕەنگيشە بەشێک لەم جارە بەڵێ کۆمەڵى ئيسلاميش لە هەندێک شار و شارۆچکەکان بارەگاکانى زيانى پێگەيشتووە.

News Code 9584

Your Comment

You are replying to: .
captcha