حكوومەتی هەرێم لەسەر كشانەوەی گۆڕان و کۆمەڵ هاتە دەنگ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردڵستان- حكوومەتی هەرێم لەسەر كشانەوەی گۆڕان و كۆمەڵ لە حكوومەت هاتە دەنگ، راوێژكارێكی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش رای­دەگەیەنێت: تاوەكوو لە تەواوی ئیمتیازاتەكانی حكوومەت سوودمەند نەبوون، بڕیاری كشانەوەیان نەدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی 20ی كانوونی یەكەم، بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی بڕیاریان دا لە حكوومەتی هەرێم بكشێنەوە و گۆڕانیش دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بوو.

دڵشاد شەهاب راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەSNNی راگەیاند: ئەوان بەئیرادەی خۆیان بەشدارییان لەم حكوومەتەدا كردوووە و هەر بەئیرادەی خۆشیان بڕیاری كشانەوەیان داوە.

ناوبراو وتیشی"ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە بۆچی هەتاوەكوو تەمەنی حكوومەت تەواو نەبوو، هەتاوەكوو وەزیرەكانیان بەسەرۆكی پەرلەمانەوە لەهەموو ئیمتیازاتەكانی حكومەت سودمەند نەبوون، بڕیاری كشانەوەیان نەدا".

راوێژكاری سەرۆكی حكوومەت دەڵێت:"ئەمڕۆ گۆڕان و كۆمەڵ دەیانەوێت چی بەخەڵك بڵێن، دوای ئەوەی حكوومەتی هەرێم ئامادەیی ئیعلانی هەڵبژاردنی كردوووە، پێم­وایە لەهەوڵێكی دیكەی بۆ خۆڵ­كردنە چاوی خەڵكی و دۆست و لایەنگرانی خۆیان، هیچ شتێكی دیكە بەدی ناهێنێت، ئەگەر پێیان­وایە ئەم حكوومەتە لەئاستی بەرپرسیارێتیدا نییە، بۆچی لەساڵی یەكەمدا و ساڵی دووەم و سێیەم بڕیاری كشانەوەیان نەدا، لەقۆناغی هەستیاردا توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی وڵاتیان نییە، بۆیە بڕیاری كشانەوەیان دا".

سەبارەت بەكاریگەریی كشانەوەیان لە حكوومەت، دڵشاد شەهاب وتی"بێگومان كاریگەریی دەبێت، چوونكە حكوومەت كارەكانی خۆی بەبەرپرسیارێتیی هاوبەشەوە دیاری كردوووە، بەڵام ئەگەر بەدەنگەوە هاتنێك بۆ پەیامەكەی حكوومەت هەبێت لەبارەی هەڵبژاردنەوە، ئەو كاریگەرییانە كەمتر دەبنەوە".

وتیشی"جارێ پڕكردنەوەی شوێنەكانیان دیراسە نەكراوە، بۆیە نازانین چی لێدەكرێت".

News Code 9548

Your Comment

You are replying to: .
captcha