به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی DNO ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆته‌وه و به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که هه‌رێمی کوردستان 54.32 ملیۆن دۆلاری به بۆنه‌ی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان و هه‌نارده کردنی بۆ تورکیا ڕاده‌ستی ئه‌و کۆمپانیایه کردوووه.
ئه‌و بڕه‌پاره‌یه له نێوان DNO و جهنێراڵ ئێنێرژیی به‌ریتانیا به گوێره‌ی پشکه‌کانیان له‌و کێڵگه نه‌وتییه‌دا دابه‌ش کراوه.
هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌هاش مانگی ئه‌کته‌وبری 4.34 میلیۆن دۆلاری وه‌کوو پشکی تایبه‌تی 3 له‌سه‌دی DNO له نه‌وتی کێڵگه‌ی تاڤگه ڕاده‌ستی ئه‌و کۆمپانیایه کردوووه.
بیژه‌ن موسه‌وه‌ر ڕه‌حمانی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای DNO ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه به‌رانبه‌ر به سامانپێدرانی ڕه‌وتی پێدانی حه‌قده‌ستی ئه‌و کۆمپانیایه و گوتوویه‌تی: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ساڵی 2017 له قه‌باره‌ی 12 ڕه‌شنووسی داراییی ئه‌م کۆمپانیایه‌دا حه‌قده‌سته‌که‌ی به شێوازێکی ڕێکوپێک داوه. ئه‌و پرسه‌ش بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی کێڵگه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment