بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزێکی زۆری ئەمنی لە بەردەرکی سەرا و شەقامی سالم بڵاوەیان پێکراوە و ڕێگری لە خۆپیشاندانی هاوڵاتیان دەکەن.
گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروست بووە، دەنگی تەقەیێکی زۆریش لەبەردەکی سەرای سلێمانی بیستراوە.
هەروەها خۆپیشاندەران چوونەتە ناو بینای قائیمقامیەتی قەزاکەوە و تەقەش بەسەر خۆپیشاندەراندا کراوە.
بەهۆی گرژییەکانەوە سێ کەس بریندار بوون و قائیمقامیەتی قەزاکەش سووتێندراوە.
سەرچاوە: NRT
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment