بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی‌ی بزووتنەوە‌ی گۆڕان، دڵخواز كاكه ڕه‌ش سكرتێری جڤاتی گشتی بزووتنەوە‌ی گۆڕان رای‌گه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی كشانه‌وه له حكوومه‌ت تاوتوێ‌كرا و بڕیار درا وه‌ك پێشنیاز ئاڕاسته‌ی جڤاتی نیشتیمانی بكرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: جڤاتی گشتی تاوتوێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستانی كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای تۆمارێكی خاوێن كرده‌وه.
به‌وته‌ی سكرتێری جڤاتی گشتی‌ی بزووتنەوە‌ی گۆڕان، حه‌فته‌ی داهاتوو جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوە‌ی گۆڕان بۆ په‌سه‌ندكردنی پێشنیازه‌كانی جڤاتی گشتی كۆده‌بێته‌وه و له‌و كۆبوونەوە‌یه‌دا چه‌ند بریِارێكی گرنگ ده‌دات.
هه‌لومه‌رجی سیاسیی ئه‌مڕۆی كوردستان و درێژه‌كێشانی قه‌یرانه سیاسی و ئیدارییه‌كان، سه‌ختیی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان، بزووتنەوە‌ی گۆڕانی گه‌یانده ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه هه‌ر چی زووه هه‌نگاوه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێبكات، چوونكه هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاتێك گۆڕان بڕیاریدا له هێزێكی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ببێته هێزێكی به‌شدار له حوكمڕانی ته‌نها بۆ یه‌ك ئامانج بوو ئه‌ویش گۆڕانكاری بوو له سیستەمی حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستان.
چه‌ند رۆژێكه هه‌وڵ و هه‌نگاوێكی جدی له‌لایه‌ن بزووتنەوە‌ی گۆڕانه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێبكات وه‌ك هێزێكی سیاسیی كاریگه‌ر جا چی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بێت یان له‌هه‌ر گۆڕانكارییێكدا له نه‌خشه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان .
بەوتەی د. ره‌ئوف عوسمان، سه‌رۆكی جڤاتی گشتی‌ی بزووتنەوە‌ی گۆڕان: حكوومه‌ت به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت نه‌توانێت موچه بدات به خه‌ڵك و كێشه‌كانی زیاتر بێت و حكوومه‌تی عێراق ئاماده نییه له‌گه‌ڵیدا دابنیشێت، ئەمەش مانای وایه ئه‌م حكوومه‌ته پاساوی مانه‌وه‌ی نه‌ماوه و ناتوانێت هیچ شتێك بكات بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
سەرچاوە: ماڵپەڕی سبەی
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment