بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بەو بەڵگانەی لە کۆتایی کۆمکاری وڵاتانی ئیسلامی لە ئەستەمووڵی تورکیا و لەسەر تەوەری قودسی شەریف بڵاو کرانەوە وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئەوەی لە مافە حاشاهەڵنەگرەکانی گەلی فەلەستین پشتیوانی دەکات ڕایدەگەیێنێت کە پشتیوانی لە دەرهاویشتەی کۆمکاری وڵاتانی ئیسلامی لە ئەستەمووڵ و تێکڕای خاڵەکانی بەهیچ شێوەیێک بە واتای ئەوە نییە کە ئێران ڕژێمی داگیرکەر و ساختەی زایۆنی بە فەرمی دەناسێت.
زیادیشی کرد: پارێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بە فەرمی ناسینی ڕژێمی زایۆنی هەر لە کۆمکارەکەش بە شێوەی نووسراوە و فەرمی ڕادەستی نووسینگەی کۆبوونەوەکە کراوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment