وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان: ئۆپەراسیۆنی عفرین بەستێن بۆ کوودەتایێکی دیکە لە تورکیا دەڕەخسێنێت
ئایهان بیلگەن، وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان باس لە ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ عفرین دەکات و دەڵێت: ئەگەر ڕاشکاوانە قسە بکەین دەبێ بڵێین ئەم داپەڕە دەتوانێت تورکیا بەرەو کوودەتایێکی دیکە بەرێت. ڕاوێژکارەکانی ئەردۆغان دەبێ سەبارەت بە ئاسایشی تورکیا ئاگاداری بکەنەوە. ئەردۆغان دەبێ بزانێت هەندێک خەریکن بەستێن بۆ حاڵەتێکی دیکەی وەک ١٥ی جوولای ئامادە دەکەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە گۆڕەپانی پارلەمان بەڵگەکانی "دوڕگەی مان"ی دڕی
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی داد و گەشە لە پەرلەمانی تورکیا ئەو بەڵگانەی دڕاند کە پارتی کۆماری خوازی گەل ئامادەی کردبوون کە گوایە بنەماڵەی ئەردۆغان سەرمایەیان بۆ دوڕگەی مان گواستۆتەوە.
دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا دۆسیەی دەمیرتاش و ١١ نوێنەری دیکەی تورکیای دەست پێکرد
لەسەر سکاڵای پارتی دیموکراتیکی گەلان کۆبوونەوەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە دۆسیەی سەرلاحەدین دەمیرتاش و اا نوێنەری دیکەی تورکیا دەست پێکرد و تورکیاش ڕایگەیاند ئەو بەند کراوانە لەسەر هێڵی سەرکردەکانی پەکەکە دەڕۆن و دەقی سزای داواکراو بۆ ئەو نوێنەرانەشی خستۆتە بەردەست دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا.
تورکیا ١٠ ملیۆن دۆلار قەرزی بێگەڕانەوە دەداتە فەلەستین
حکوومەتی تورکیا ڕێککەوتووە لەسەر ئەوەی بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار قەرزی بێگەڕانەوە لەسەر بووجەی ساڵانەی خۆی بداتە وڵاتی فەلەستین.
مۆڵەت نەدرا دەمیرتاش لە دادگا ئامادە بێت
بڕیار بوو سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی بەندکراوی پارت دیموکراتیکی گەلان لە لقی ٧ی دادگای تاوانی دیاربەکرد ئامادە ببێت بەڵام هێزی جەندەرمەی زیندانی ئەدێرنە بەهۆی "بەناوبانگ بوونی کەسایەتی و زۆر بونی لایەنگران و سەرقاڵ بوون" ڕێگریی لەوە کردووە دەمیرتاش بۆ دادگاکە بگوازرێتەوە.
سەرۆکی سوپای سێ وڵاتی ئەمریکا، تورکیا و عێراق کۆبوونەوە
ژەنراڵ هۆلۆسی ئاکار، سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەییی سوپای تورکیا بوو بە میوانداری ژەنراڵ جۆزێف ڤۆتێل سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەییی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا و ژەنراڵ عوسمان غەنیمی سەرۆکی سوپای عێراق.
هەپەگە: هێرش بۆ سەر ئێرانییەکان کاری سوپای تورکیا بووە
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل باڵی سەربازیی پەکەکە ئاماژە بە هێرشەکەی ئەم دواییەی سنووری نێوان ئێران و تورکیا بۆ سەر ژمارەیێک ئێرانی دەکات و دەڵێت: پاش تاوتوێ و لێکۆڵینەوەی بابەتەکە بۆمان دەرکەوتووە سوپای تورکیا هێرشی کردۆتە سەر ئەو ٧ ئێرانییە کە لەسەر سنووری ئێران و تورکیا کراونەتە ئامانج.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment