چین و فه‌ڕه‌نسا مانگێکی ده‌ستکردی هاوبه‌ش ڕه‌وانه‌ی بۆشاییی ئاسمان ده‌که‌ن

به‌شی ته‌کنه‌لۆجیا/ کوردی- ساڵی داهاتوو هه‌ر دوو وڵاتی چین و فه‌ڕه‌نسا مانگێکی ده‌ستکرد که‌ به‌ هاوبه‌شی دروستیان کردوووه‌ ڕه‌وانه‌ی بۆشاییی ئاسمان ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسی شینخوای چینی هه‌واڵێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو مانگێکی ده‌ستکرد ڕه‌وانه‌ی بۆشاییی ئاسمان ده‌که‌ن که‌ هه‌ر دوو وڵات به ‌هاوبه‌شی دروستیان کردوووه‌ و کێشه‌که‌ی ٧٠٠ کیلۆگرام ده‌بێت.

ئه‌و مانگه‌ ده‌ستکرده‌ بۆ چاودێری کردنی جه‌مسه‌ره‌کان و شاخه ‌به‌فرینه‌کان و زه‌ریاکان و شه‌پۆلانه‌ی مانگی ده‌ستکرد به‌ کار ده‌هێنرێت.

ئه‌و مانگه‌ ده‌ستکرده‌ تاقی کردنه‌وه‌کانی له‌ ناوه‌ندی مۆنتاژی په‌کینی پایته‌خته‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌رایه‌تیی ئاسمانیی نیشتمانی چینه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

مانگه‌ ده‌ستکرده‌که‌ چه‌ند ئامێرێکی شه‌په‌نگپێو (سپێکترۆمیته‌ر)ی له‌خۆ گرتوووه که‌ له ڕێی ڕۆکێتی (ڕێڕه‌وی درێژه‌وه‌) له ‌ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوودا ڕه‌وانه‌ی بۆشاییی ئاسمان ده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9306

Your Comment

You are replying to: .
captcha