١٤ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ١٠:٥٦
سنووری ته‌مه‌رچین ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- جێگری هه‌ماهه‌نگیی کاروباری ئابووریی ئیداره‌ی پارێزگاریی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا وتی: به‌م زووانه‌ سنووری ته‌مه‌رچین ده‌کرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نادر سه‌فه‌رزاده‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕای­گه‌یاند: به‌فرانباری ئه‌مساڵ کۆمپانیای به‌ڵێنده‌ری که‌رتی گه‌شه‌ی پارێزگا مه‌شقی پێویست بۆ وه‌رگرتنی کاتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ دوو شاری سه‌رده‌شت و پیرانشار ئه‌نجام ده‌دات و بازاڕی ته‌مه‌رچین بۆ هه‌نارده‌کردن و هاورده‌کردنی کاڵا ده‌کرێته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ حسێن پاد به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ره‌وه‌زی سنوورنشینانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاواش له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی بازرگانیی سه‌رسنووری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕای­گه‌یاند: کۆی هه‌ره‌وه‌زی سنوورنشینانی پارێزگاکه‌ 26 کۆمپانیایه‌ و 93000 ئه‌ندام و 234 هه‌زار که‌س حه‌شیمه‌ت له‌ خۆ ده‌گرێت.

ناوبراو وتیشی: کۆی کاڵای هه‌نارده‌کراوی ساڵی ڕابردوو له‌ لایه‌ن ئه‌و هه‌ره‌وه‌زانه‌وه‌ 27 ملیۆن و 306 هه‌زار دۆلار و له‌ شه‌ش مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵیشدا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ 3 ملیۆن و 264 هه‌زار دۆلار بووه.

پاد ئاشکراشی کرد: به‌ گوێره‌ی یاسای په‌سندکراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کۆی کاڵای هاورده‌کراو له‌ لایه‌ن سنوورنشینانه‌وه‌ له‌ 70 که‌یسه‌وه‌ بۆ 35 که‌یس دابه‌زیوه‌.

هه‌روه‌‌‌هاش فرۆشتنی سووته‌مه‌نی به‌ دانیشتووانی گونده‌کانی سه‌رسنوور بۆ دابین کردنی به‌شێک له‌ بژێوی ژیانی سنوورنشینان ئه‌نجام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بۆ وڵاتی دراوسێ هه‌نارده‌ بکه‌ن و داهاتێکیان هه‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9302

Your Comment

You are replying to: .
captcha