هه‌موو ئه‌ندامانی 1+5 هۆشدارییان به‌ ئه‌مریکا دا

به‌شی ئێران/ کوردی- عه‌باس عێراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران که له‌ هۆتێل کۆبۆرگی ڤییه‌نا‌ به‌شداری دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبه‌شی به‌رجام بووبوو گوتی: هه‌موو ئه‌ندامانی 1+5 به‌ ئاشکرا ناڕه‌زایییان به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مریکا ده‌ربڕی و جه‌ختیان کرده‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌مریکا پێبه‌ند بێت به‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌ به‌رجامدا باسی کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌باس عێراقچی له‌ کۆتاییی ئه‌و دانیشتنه‌دا به‌ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: هه‌موو ئه‌ندامانی به‌شداربووی دانیشتنه‌که‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر پێبه‌ند بوونی هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌ ڕێککه‌وتنی به‌رجام کردۆته‌وه‌ و دانیان به‌وه‌ داناوه‌ ناکرێت لایه‌نێک به‌ ته‌واوه‌تی پێبه‌ند بێت و لایه‌نێکی دیکه‌ کارشکێنی بکات.

له‌ کۆتاییی دانیشتنه‌که‌دا خاتوو شمید وه‌کوو هه‌ماهه‌نگ‌کاری کۆمیسیۆنه‌که‌ پێشوازیی له‌ ئیلتیزامی ئێران به‌ به‌رجامه‌وه‌ کرد و داوای له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانیش کرد به‌ ته‌واوه‌تی و به‌ نیازپاکی له‌ که‌شێکی سازنده‌دا پێبه‌ند بن به‌ ده‌قی ڕێککه‌وتنه‌که‌.

عه‌باس عێراقچی ئاشکراشی کرد: کۆمیسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌م جاره‌یان زۆر به‌ ئاشکراتر به‌ڕێوه‌چوو و شاندی ئه‌مریکیش ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک ئیدعایان هه‌بوو به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا جه‌ختیان کردۆته‌وه‌ پێبه‌ند ده‌بن به‌ به‌رجام و ئێستا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به‌م هه‌لومه‌رجه‌وه‌ پێبه‌ند ده‌بێت به‌ به‌رجامه‌وه‌.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ده‌بێت ئه‌مریکییه‌کان له‌وه‌ تێبگه‌ن هیچ مه‌جالی تێدا نییه‌ جارێکی‌تر دانووستان له‌سه‌ر به‌رجام بکه‌ین. ئه‌گه‌ر بڕیار بێت له‌سه‌ر ته‌وه‌ری دیکه‌ش دانووستان بکرێت ئه‌وا له‌ که‌ناڵێکی جیاواز‌ و له‌ جێگایێکی جیاوازه‌وه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9292

Your Comment

You are replying to: .
captcha