١٣ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ٢١:٤٦
ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عفرین

بەشی جیهان- دوو پسپۆڕی پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دووری دەزانن تورکیا بەم زووانە هێرش بکاتە سەر کانتۆنی عفرین و هاوکات ئاماژەش دەکەنە هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا پاش دامەزراندی هێزە سەربازییەکانی خۆی لە پارێزگای ئەدلیبی سووریا و وەدیهێنانی ناوچەی ئارام، هەڕەشەی کردووە کە هێرش دەکاتە سەر کانتۆنی عفرین کە دەکەوێتە نزیکی سنوورەکانی خۆی لە باکووری سووریا. تورکیا ئەم ناوچەیە کە ئێستا لە کۆنترۆڵی هێزەکانی یەپەگەدایە بە هەڕەشەیێک بۆ ئاسایشی نەتەوەییی وڵاتەکەی هەژمار دەکات.

ئۆیتوون ئورهان کارناسی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەمبارەوە بە ماڵپەڕی عەرەب‌نیووز دەڵێت: ڕووسیا مۆڵەت نادات تورکیا هێرش بکاتە سەر عفرین بەڵام چارەسەرێکی مامناوەند پێشنیار دەکات. ڕووسیا داوا لە هێزە کوردەکان دەکات عفرین چۆڵ بکەن تاوەکوو هێزەکانی حکوومەتی سووریا کۆنترۆڵی ناوچەکە وەدەستەوە بگرن.

مەتە سووهتە ئوغڵوو شرۆڤەکاری پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر ئەم بۆچوونەی هەیە. ناوبراو دەڵێت ڕووسیا هەوڵ دەدات هەردووی یەپەگە و پەیەدە ڕازی بکات بەوەی داخوازەکانیان کەم بکەنەوە. بەڵام ئەگەر پەیەدە بەو پێشنیارە ڕازی نەبێت و ڕەتی بکاتەوە ئەوا ڕووبەڕووی داپەڕی سەربازی دەبێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9280

Your Comment

You are replying to: .
captcha