بەهۆی تێکهەڵچوونیان لەگەڵ هێزەکانی فیدراڵ عەبادی ناوی پێشمەرگەی لە وتەکانیدا نەهێنا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: یەک لەو هۆکارانەی کە عەبادی ناوی پێشمەرگەی لە وتەکانیدا نەهێنا تێکهەڵچوونیان لەگەڵ هێزەکانی فیدراڵ بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عالیە نوسەیف لە گفتوگۆیێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕای­گەیاند: هەندێک لە سەرکردە کوردەکان بە هێزەکانیانەوە هەڕەشەیان لە هێزەکانی دەوڵەتی فیدراڵ کرد.

نوسەیف جەختی کردەوە: هێزی پێشمەرگە لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمان ناگرن و تەنها لە ژێر فەرمانی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانن.

ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: هۆکاری بەشداریی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعشدا بە بۆنەی داگیر کردنی ڕووبەرێکی بەربڵاوی ناوچەکان بوو.

سەرچاوە: هەواڵدەریی «الموقف العراقی»

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9272

Your Comment

You are replying to: .
captcha