بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دیمتری پسکوف وتەبێژی کرێملین دەڵێت: ڕووسیا پاش کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا، بنکەیێکی دەریایی و بنکەیێکی ئاسمانیی خۆی لە سووریا چۆڵ ناکات تا ئەگەر پێویست ببێت دژی تیرۆریستانی داعش بە کاریان بێنێت.
ڤلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا پاش سەردانی بنکەی ئاسمانیی «حمیمیم» لە پارێزگای لازقیەی سووریا، فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا دەرکرد.
پسکوف سەبارەت بە فەرمانی چاوەڕوان نەکراوی پووتین وتی: بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە ئۆپەراسیۆنی فریاکەوتن و ئازادسازیی سووریا لە بندەستی گرووپی تیرۆریستیی داعش کۆتایی پێهاتووە، چیدی پێویست نییە بەشێوازی بەربڵاو لە شەڕی سووریا بمێنینەوە.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا زیادی کرد: ڕووسیا بە بۆنەی هەر هێرشێکی چاوەڕوان نەکراو دژی داعش بنکەکانی «حمیمیم» لە پارێزگای لازقیە و بنکەی دەریایی لە بەندەری «طرطوس» چۆڵ ناکات.
پسکوف دەڵێت: سەرۆک کۆمار جەختی کردووە ئەگەری ئەوە هەیە تیرۆریستان دووبارە لە سووریا سەرهەڵبدەنەوە. ئەگەر ئەوە ڕووبدات هێرشی ئاسمانی دەکەینە سەریان.
سەرچاوە: حوریەت
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment