بەرهەم ساڵح لە پێویستی ریشەکێش کردنی تیرۆر و پڕکردنەوە بۆشاییە ئەمنییەکان جەخت دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەمیانی پێشوازی کردنی لە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بەرهەم ساڵح جەخت دەکاتەوە لە پێویستی ریشەکێش کردنی تیرۆر و پڕکردنەوە بۆشاییە ئەمنییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی کۆمار، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی. لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی عێراق و بەهێزکردنی هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییەکان بۆ بەگژداچوونەوەی پاشماوەکانی داعش.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشکرای کرد، تیرۆرستا لەپلانیاندایە پەلاماری چەند شار و ناوچەیێک بدەن و بۆ ئەو مەبەستەش گرنگی پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان جەختی لەسەر کرایەوە.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کردەوە لە پێوسیتی ریشەکێش کردنی تیرۆر و پرکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان، ھاوکات سەرکەوتنی هێزە ئەمنییەکانی بەرز نرخاند بۆ لە ناوبردنی پاشماوە و ژمارەیێک بەرپرسی تیرۆریستان، راشیگەیاند نابێت بە ھیچ جۆرێک خەمساردی بکرێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 913

Your Comment

You are replying to: .
captcha