قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان له‌سه‌ر ناکارامه‌ بوونی حکوومه‌تی هه‌رێم کۆده‌نگن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: وه‌فدێکی پارتی حه‌فته‌ی داهاتوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواکارییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌پێناو پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کاتی له‌ هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی سلێمانی ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود شێخ وه‌هاب به‌ هه‌واڵده‌ریی "موازین نیوز"ی وتووه‌: پارتی دیموکراتی کوردستان دژ به‌وه‌یه‌ کابینه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ ته‌واوه‌تی بگۆڕدرێت به‌ڵام چاکسازی له‌ کابینه‌دا قبووڵ ده‌کات.

ناوبراو گوتیشی: شاندێکی پارتی حه‌فته‌ی داهاتوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواکانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌پێناو پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کاتی له‌ هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی سلێمانی ده‌کات.

شێخ وه‌هاب جه‌ختی کرده‌وه‌: قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان کۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی ئێستاکه‌ له‌ ئیداره‌ کردنی هه‌رێمی کوردستاندا فه‌شه‌لی هێناوه‌ و چیتر ناتوانێت به‌ گوێره‌ی دۆخه‌که‌ی ئێستاکه‌ و به‌م قه‌یرانانه‌وه‌ له‌ داهاتوودا ئیداره‌ی هه‌رێم ڕاپه‌ڕێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9083

Your Comment

You are replying to: .
captcha