چۆن خۆت لە تیشکدانەوەی (وای- فای) دەپارێزیت؟

بەشی تەکنەلۆجیا- چەند ڕێگایێك بۆ خۆ پاراستن لە تیشک­دانەوە زیان بەخشەکانی ئامێری (وای – فای) لە ناوماڵدا لەگەڵ شێوازی دروستی هەڵگرتن و بەکارهێنانی مۆبایل.

کوردپرێس- ماڵپەڕی "hangover-cure- هانگۆڤەر کەیر" لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئامێری (وای – فای) یەکێكە لەو ئامێرانەی کە لە ئێستادا لە ماڵی زۆرکەسدا هەیە و بەردەوام بەکار دەهێندرێت، بەڵام بێئاگان لەوەی ئەم ئامێرە دەکرێت زیانی تەندروستیی هەبێت، بۆ خۆپاراستن لە تیشکەکانی دەتواندرێت چەند ڕێگایێك بگیرێتەبەر:

- ئامێری (وای – فای) لە ژووری خەوتن و چێشتخانە دامەنێ.

- مۆبایلەکەت لە باخەڵی چاکەتەکەتدا هەڵمەگرە.

- کاتێک لە ماڵەوەیت، تەلەفۆنی ماڵان بەکاربهێنە.

- نابێت ژنانی دووگیان مۆبایلەکانیان لە نزیک سکیان دابنێن.

- مۆبایلەکەت لە کوشنی سەکنی ئۆتۆمبێلەکەت دابنێ.

- زیاتر نامە بنێرە وەک لەوەی تەلەفۆن بکەیت.

- پێش خەوتن ئەو ئامێرانە بکوژێنەرەوە کە بە (وای – فای) کاردەکەن.

- کاتێک لەناو ژووردایت، مۆبایلەکەت لەوسەری ژوورەکە دابنێ.

News Code 9011

Your Comment

You are replying to: .
captcha