سەردانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ فەرانسا سەردانێکی حیزبییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوژردستان لە پەرلەمانی عێراق وتی: سەردانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ فەرانسا سەردانێکی حیزبییە و قازانچی بۆ هەرێمی کوردستان نابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانا سەعید لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند: سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ فەرانسا سەردانێکی حیزبییە و قبووڵ ناکرێت.

نابراو زیادی کرد: بڕیار دان لە سەر سەردانی دەرەوەی وڵات ئەرکی دەوڵەتی فیدراڵە، چیدی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان یا پارێزگارێکی دیکە بۆیان نییە بە بێ ئاگاداریی بەغدا لەگەڵ وڵاتە بیانییەکان گفتوگۆ بکەن.

سەعید جەختیشی کرد: باشتر بوو بارزانی سەردانی بەغدای کردبا و کێشە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵ چارەسەر کردبا، هۆکاری پێشوازی نەکردنی بەغدا لە شاندی کورد نەبوونی هەڵویستی هاوبەش لە نێو پارتە کوردستانییەکاندا بوو.

سەرچاوە: «الموقف العراقی»

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9009

Your Comment

You are replying to: .
captcha