بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی نەزاهە لە بەیاننامەیێکدا ڕای گەیاند: ڕاپۆرتی هەندێک لە کەناڵە ئاسمانییەکان و ئەو میدیایانە کە دەڵێن دۆسیەی جێگرانی فوئاد مەعسووم واتا نووری مالکی، ئەیاد عەلاوی و ئوسامە نوجەیفی نێردراوەسە دەزگای دادی عێراق، لە ڕاستی دوورە و بە شێوازێکی هەڵە لە ڕۆژنامەی «الصباح»ی عێراق گێڕدراوەتەوە.
ئەو بەیاننامە باس لەو دەکات کە سەرۆکی دەستەی نەزاهە لە لێدوانێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی «الصباح» ڕاپۆرتی ساڵانەی دەستەی نەزاهە و بڕیارەکانی ساڵی 2015 و 2016ی بۆ بەرەنگار بوونەوە هەمبەر گەندەڵی ڕاگەیاندووە.
سەرچاوە: «الغدپرس»
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment