بەپێی هەواڵی کوردپرێس ماڵپەڕی ئاسیا تایمز نووسیویەتی مۆسکۆ بەپێچەوانەی تورکیاوە، پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا لە ڕیزی پەکەکەدا دانانێت و بە تیرۆریستیان نازانێت هەر بەو بۆنەشەوە بێگومان کوردەکانی سووریا بانگهێشتی کۆبوونەوەی سووچی لە ڕووسیا دەکرێن کە لەسەر ئایندەی سووریا و بە بەشداریی گرووپە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت.
بەپێی نووسراوی ئەو ماڵپەڕە، تورکیا بەردەوام بەشداربووونی کوردەکان لە کۆبوونەوەی سووچیی ڕووسیا بە هێڵی سووری خۆی دەزانێت. ئیبراهیم کالین وتەبێڵژی سەرۆککۆماری تورکیا لە نوێترین لبێدوانی خۆیدا وتوویەتی پرسی PYD و YPG ئێستاکەش لە ڕوانگەی تورکیاوە هێڵی سوور دێتە ئەژمار.
ئاسیا تایمز ئاماژەی بەوەش کردوووە کە تورکیا ئێستاکە لە ژێر گوشاری ئابووریی فراواندایە و تورکیاش بۆ پێش گرتن لە بەشداریی کوردەکانی سووریا لە کۆبوونەوەی سووچی هیچی لە دەست نایە.
Your Comment