نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ناسنامه‌ی 160 چه‌كداری داعشی به‌رپرس له‌ كۆمه‌ڵكووژیی كوردانی ئێزدی ئاشكرا ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ناسنامه‌ی 160 چه‌كداری داعش راده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد، كه‌ به‌شدار بوون له‌ کوشتنی بەکۆمەڵی كوردانی ئێزدی له‌ شنگال له‌ ساڵی 2014 و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌ ئاماده‌كردنی داوای یاسایی دژیان.

کوردپرێس:

كه‌ریم ئه‌حمه‌دخان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانەکانی داعش ڕایگه‌یاند "لیستێكمان پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كردووه‌ كه‌ ناسنامه‌ی زیاتر له‌ 160 چه‌كداری داعش له‌خۆ ده‌گرێت، كه‌ به‌كرده‌وە به‌شدارییان كردووه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییەکاندا".

سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانەکانی داعش ڕاشیگه‌یاند، كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌یسی به‌هێز ئاماده‌ بكه‌ن بۆ هه‌ریه‌كێك لەو 160 کەسە به‌هیوای ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێن.

له‌ ته‌ممووزی 2016، شاره‌زایانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارییان دایە ‌ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی کە داعش له‌ عێراق كۆمه‌ڵكووژی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگی له‌ عێراق و سووریا دژی پێکهاتەکان ئه‌نجام داوە و كاریش ده‌كات بۆ لەناوبردنی کوردانی ئێزدی.

له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانەکانی داعش به ‌بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی دامه‌زرا و ئامانج له‌ دامه‌زراندنی، كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی به‌رجه‌سته‌كراو بوو بۆ سه‌لماندنی ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكووژی و تاوانه‌كانی جه‌نگ.

News Code 86693

Your Comment

You are replying to: .
captcha