کوردپرێس:
عادل عەبدولمەهدی لەگفتوگۆیێكدا لەگەڵ كەناڵی "الجزیرە"ی قەتەری وتوویەتی "پێویستە تارماییی شەڕ لەناوچەكە دوور بخرێتەوە و هەموو لایێكیش باس لەوە دەكەن گفتوگۆیان قبووڵە، زۆرینەی ئاماژەكان ئەوە دەڵێن كەس شەڕی ناوێت لەناوچەكەدا جگە لە ئیسرائیل، بەپێی لێكۆڵینەوەكانیش هەر ئەو وڵاتە لە پشت لێدانی پێگەكانی حەشدی شەعبیەوەیە لە عیراقدا".
ناوبراو وتیشی "چوونە شەڕەوە لەهەر ساتێكدا بەبڕیاری تاكەكەسی ڕوو دەدات، بەڵام دەرچوون لێی قورس و ئەستەمە، زۆرێك لە دەوڵەتانی ناوچەكە دەتوانێت ببێتە مەیدانی گفتوگۆ و رێككەوتن و بەغداش یەكێك لەوانە".
هەروەها سەرۆك وەزیرانی عیراق پێی وایە سعوودیە ئاشتیی دەوێت و لەوانەیە چارەسەركردنی كێشەی یەمەن كلیلی چارەسەری كێشەكانی كەنداو بێت و دەڵێت "ئەو دەوڵەتانەی پەیوەندییان بە كێشەی یەمەنەوە هەیە باس لە دانوستاندن دەكەن و سعوودیە و ئێرانیش ئامادەن بۆ دانوستان، ئێمەش لەگەڵ هەر هاوپەیمانێتییێكداین، كە ئارامیی كەنداو بپارێزێت بەمەرجێك سەرجەم دەوڵەتانی كەنداو لەو هاوپەیمانێتییەدا بن".
Your Comment