کوردپرێس: لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و چین کرا، کۆنسوڵی گشتیی چین ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە وڵاتەکەی بە گرنگییەوە لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێ و هانی کۆمپانیا چینییەکانیش دەدات لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن.
گوتیشی بەم زووانە بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر دەکرێتەوە و بەشی زمانی کوردیش لە زانکۆی بێژینگ دەکرێتەوە.
هەروەها کۆنسوڵی چین جەختی لەوە کردەوە کە لەو پرۆژە ستراتیجیانەی کە لە ئەنجامی سەردانی ئەم دواییەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چین رێککەوتنی لەبارەوە کرا، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی گرنگی دانی وڵاتی چینی بە هەرێمی کوردستان کرد لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment