وه‌لید موعه‌لیم: پێویسته زووبه‌زوو‌ هێزه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا بکشێنه‌وه‌

به‌شی سووریا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌ نیۆیۆرک داوای له‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا کرد زووبه‌زوو ناوچه‌کانی سووریا به‌جێبێڵن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و داوای له‌ هێزه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا کرد که‌ زووبه‌زوو خاکی سووریا به‌جێبێڵن و ڕای‌گه‌یاند: "هه‌ر هێزێکی بیانی که‌ به‌بێ ئیزنی ئێمه‌ له‌ خاکی سووریادا چالاکی بکات هێزێکی داگیرکاره‌ و ده‌بێ زووبه‌زوو هێزه‌کانیان له‌م وڵاته‌ بکشێنه‌وه‌."

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا جه‌ختی کرد: "ئه‌گه‌ر داواکارییه‌کانمان بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا له‌ خاکی سووریا ڕه‌ت بکرێته‌وه‌ ئه‌وا ئێمه‌ش هه‌موو ڕێوشوێنه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ ئه‌و کاره‌ ده‌گرینه‌به‌ر."

موعه‌لیم له‌باره‌ی بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمه‌وه‌ گوتیشی: "به‌ره‌نگاری ئێمه‌ دژی تیرۆر تاکوو له‌ناوبردنی دوایین تیرۆریست به‌رده‌وامه‌ و سوورین له‌سه‌ر بنبڕکردنی به‌ته‌واوه‌تی تیرۆر."

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News ID 86650

Your Comment

You are replying to: .
captcha