به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و داوای له هێزه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا کرد که زووبه‌زوو خاکی سووریا به‌جێبێڵن و ڕایگه‌یاند: "هه‌ر هێزێکی بیانی که به‌بێ ئیزنی ئێمه له خاکی سووریادا چالاکی بکات هێزێکی داگیرکاره و ده‌بێ زووبه‌زوو هێزه‌کانیان له‌م وڵاته بکشێنه‌وه."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا جه‌ختی کرد: "ئه‌گه‌ر داواکارییه‌کانمان بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا له خاکی سووریا ڕه‌ت بکرێته‌وه ئه‌وا ئێمه‌ش هه‌موو ڕێوشوێنه‌کان له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ ئه‌و کاره ده‌گرینه‌به‌ر."
موعه‌لیم له‌باره‌ی بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمه‌وه گوتیشی: "به‌ره‌نگاری ئێمه دژی تیرۆر تاکوو له‌ناوبردنی دوایین تیرۆریست به‌رده‌وامه و سوورین له‌سه‌ر بنبڕکردنی به‌ته‌واوه‌تی تیرۆر."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment