کوردپرێس: بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە دیدراەکەیاندا، بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق تەئکیدی لە پێویستی پەنابردنە بەر دیالۆگی سیاسی کردەوە بۆ لێکگەیشتن لە پێناو زامن کردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و ڕێزگرتن لە مافی گەلان و دابین کردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆیان.
بەرھەم ساڵح هەروەها جەختی لە گرنگیی ھەماھانگی وڵاتانی ناوچەکە کردەوە بۆ ڕێگرتن لە تێکچوونی سەقامگیریی ناوچەکە.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە میانی کۆبونەوەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە گرنگیی ھەماھانگی وڵاتانی ناوچەکە کردەووە بۆ ڕێگرتن لە تێکچوونی سەقامگیری ناوچەکە و پێویستی کارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و تیرۆر.
لای خۆیەوە حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاند: ئاستی دەفرایەتییەکانی پێوەندیی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق زۆر زیاتر لەوەی ئێستایە و جەختی لە هەڵمەتەکانی هەردوو وڵات کرد بۆ جێبەجێ کردنی ڕێێکەوتنەکانی نێوانیان چوونکە لە بەرژەوەندیی گەلانی ئێران و عێراقدایە.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا بەرھەم ساڵح و حەسەن ڕۆحانی تاوتوێی پێشھاتەکانی ناوچەکە و جیھان و پرسە ھاوبەشەکان و چۆنیەتی بەرەوپێش بردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران-یان کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment