بۆچی ئەمەریکا پاش شەڕە سەختەکەی کۆبانی بوو بە هاوپەیمانی کورد؟

بەشی جیهان- بەرپرسانی ئەمەریکی دەڵێن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پاش بەرخۆدانی کورد لە کۆبانی گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە بۆ شەڕی داعش دەتوانن پشت بە کوردەوە ببەستن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لەلایەن کوردەوە لە جەنگی 2014ی کۆبانی بووبە سیمبۆڵی شەڕی داعش. کوردەکان لەم شارەدا 8 مانگ هەمبەر داعش وەستانەوە و لە کۆتاییدا ئەم شارە کە بەبۆنەی خۆڕاگریی دانیشتووانییەوە بە «لێنینگرادی کوردەکان» بەناوبانگ بوو لە کۆنترۆڵی داعش ڕزگار کرا. هاوپەیمانان هاوکات لەگەڵ بەرخۆدانی کوردەکان لە نێو شارەکاندا مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان دەکرد کە ئەنجامەکەشی وێران بوونی نیوەی شارەکان بوو.

تەلەفیزیۆنی فاکس نیووز ڕاپۆرتێکی لە دۆخی کۆبانی بڵاو کردۆتەوە و تیایدا لە بەرپرسانی ئەمەریکی پرسیاری کردووە کە بۆچی ئەمەریکا پێش ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لەلایەن کوردەوە لە کۆبانی خۆی بە شەڕی داعشەوە نەتلاند؟ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش پێش کۆبانی توانی بووی چەند شاری گرینگی دیکە لەوان مووسڵ لە عێراق داگیر بکات.

جاناتان براگا بەرپرسی هێزی تایبەتی ئەمەریکا لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا لە وەڵامی پرسیارەکەی فاکس نیووزدا دەڵێت: پشتگیرییەکانی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش لە کۆبانییەوە دەستی پێکرد چوونکە بەرخۆدان لەم ناوچەوە دەستی پێکرد، بۆ ئەمەریکا دەرکەوت کە دەتوانێت لەگەڵ ئەو کەسانەی ئازایانە شەڕی داعش دەکەن ببێتە هاوپەیمان.

بەرپرسی هێزی تایبەتی ئەمەریکا دەڵێت: هێزە کوردەکانی سووریا لە خەڵکێکی فیداکار و خۆڕاگر پێکهاتوون. ئەم جەنراڵە ئەمریکییە لەبارەی گرینگایەتیی هاوپەیمانی لەگەڵ کوردانی سووریا زیادی دەکات هاوپەیمانان لەم شەڕەدا تەنها دوو سەربازی خۆیان لەدەست دا بەڵام کوردەکان لەشەڕی داعشدا 11000 کەس لە گەنجەکانی خۆیانیان فیدا کرد.

بێن ڕۆدز، ڕاوێژکاری پێشووی کۆشکی سپی لەمبارەوە بەم کەناڵە ئەمەریکییەی وتووە: پاش بەرخۆدانی کوردەکان لە کۆبانی ئەمەریکا گرنگایەتیی هاوپەیمانێتیی لەگەڵ کوردی بۆ دەکەوت. ورەی داعش پاش شەڕی کۆبانی ڕووخا و لە ڕاستیدا سەرکەوتنی کورد لە کۆبانی بەسەر داعشدا دەستپێکی هەموو شکستەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86610

Your Comment

You are replying to: .
captcha