به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا که له‌گه‌ڵ هاوژینه‌که‌ی و شاندێکی باڵا و به مه‌به‌ستی به‌شداری له 74هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی ئه‌مریکای کردووه له ئێواره‌خوانێکدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و هاوژینه‌که‌ی کۆ بوویه‌وه.
شایانی باسه؛ ڕۆژی ڕابردوو ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خوانێکی نیوه‌ڕۆژه‌ی بۆ سه‌رکرده‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان ڕێکخستبوو که تره‌مپیش به‌شداری کردبوو به‌ڵام ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا به بۆنه‌ی ئاماده‌بوونی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆک کۆماری میسر به‌شداری له‌و خوانه‌دا نه‌کرد.
ئه‌ردۆغان له حاڵێکدا سه‌ردانی ئه‌مریکای کردووه که گرنگترین میحوه‌ری دانوستانه‌کانی ناوبراو له‌م سه‌فه‌ره مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌ی ئارام له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، ئیدلب، په‌نابه‌رانی سووری و مه‌دیته‌رانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاته.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی TRTی تورکیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment