چاوپێکه‌وتنی ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت

به‌شی تورکیا- چاوپێکه‌وتنی سه‌رۆکی زیندانی‌کراوی په‌که‌که‌ و سێ زیندانیی دیکه‌ی ئیمرالی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ قه‌ده‌غه‌ کرا.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌ندیکای یاساییی ئاسرینی تورکیا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیمرالی قه‌ده‌غه‌ی نوێ له‌سه‌ر چاوپێکه‌وتنی خانه‌واده‌کان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجالان، عومه‌ر خه‌یری کۆنار، وه‌یسی ئاکتاش و حامیلی یڵدرم دانراوه‌ و به‌ بڕیاری ده‌سته‌ی دیسیپلین و دادوه‌ری بورسا و خاڵه‌کانی "یاسای ژماره‌ 5275ی ڕێوشوێنی سزا و ئاسایش" و یاسای سزادراوان سێ مانگ سزا به‌ سه‌ریاندا سه‌پێنراوه‌ و چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کان قه‌ده‌غه‌یه‌.

دوای حوکمه‌که‌ پارێزه‌رانی سه‌ندیکای یاساییی ئاسرینی تورکیا سه‌ردانی دادگه‌ی 1ی سزا قورسه‌کانی بورسایان کرد و تانه‌یان له‌و حوکمه‌ دا که‌ پاش ڕه‌ت‌کردنه‌وه‌ی تانه‌که‌یان له‌لایه‌ن دادگه‌وه‌ ئه‌م جاره‌ سه‌ردانی دادگای باڵای ده‌ستووریان کرد.

ڕازیه‌ تۆرگۆت پارێزه‌ری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌و حوکمه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: له‌ دۆخی ئێستادا ده‌بێ ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ جێگه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی سنووردارانه‌ ڕێگا هه‌موار بکاته‌وه‌. ده‌وڵه‌ت هاوپه‌یوه‌ند به‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان هه‌نگاوه‌ ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌کان به‌یه‌که‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات و به‌ بۆنه‌ی پێشێل‌کردنی یاسا سه‌ردانی دادگه‌ی باڵای ده‌ستوور ده‌که‌ین.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86328

Your Comment

You are replying to: .
captcha