سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپای توركیا و هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی كۆ بوونه‌وه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای تورکیا و هاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ی کۆ بوونه‌وه‌ و له‌ دیداره‌که‌دا باسی بۆچوون و چاوه‌ڕوانییه‌كانی توركیا له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام كرا.

کوردپرێس:

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ له‌ شاری لوبلیانای پایته‌ختی سلۆڤینیا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا و جه‌نه‌راڵ جۆزێف دا‌نفۆرد سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌یێكی دووقۆڵییان ساز كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له ‌پاڵ تاوتوێ كردنی بابه‌ته‌ ئه‌منییه‌كاندا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر باسی بۆچوون و چاوه‌ڕوانییه‌كانی توركیای له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له‌ خۆرهه‌ڵاتی فوڕات كرد.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86327

Your Comment

You are replying to: .
captcha