بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی سێشەمە 7ی ڕێبەندانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 107 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.
سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 51 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و هیچ هاووڵاتییێکیش لەو 24 کاتژمێرەدا بە کۆرۆنا گیانی لە دەست نەداوە.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 1053 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
Your Comment