سەزایی تەمەللی: بێ مام جەلال-یمان پێوە دیارە

بەشی تورکیا- سەزایی تەمەللی کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی هەدەپە و کەجەدە سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکتیی کردبوو لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بێ مام جەلال-ی لەسەر پرۆسەی ئاشتی‌ و چارەسەری پرسی گەلی كورد هەستی پێدەكرێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 10ی ئەیلوولی 2019 شاندێكی هاوبەشی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" ‌و تەڤگەری كۆمەڵگای دیموكرات "كەجەدە" بەسەرۆكایەتیی سەزایی تەمەللی هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی-یان كرد و لەگەڵ بەپرسانی ئەو حزبە كۆ بوونەوە.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەراگەیەندراوێكدا وردەكاری كۆبونەوەكەی بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوەدراوە، هەردوولا پەیوەندییەكانی نێوانیان و پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و كوردستان‌ی تورکیا و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاوتوێ كردووە.

لەوبارەیەوە حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕیی یەكێتی ئاماژەی بەوە داوە، ئەو جۆرە سەردان‌ و كۆبوونەوانە بۆ جۆشدانەوەی پەیوەندییەكان ‌و ئاگاداربوون لە گۆڕانكاری‌ و بیروڕا گۆڕینەوە گرنگە.

ناوبراو وتووشیەتی "یەكێتی بڕوای لەمێژینەی بەخەباتی گەلەكەمانە لەبەشەكانی تری كوردستان بۆ چارەسەركردنی ئاشتییانە و دیموكراسییانەی پرسی ڕەوای گەلی كورد. هەروەك پشتیوانی خەباتی گەلەكەمان بەرێگای ئاشتی ‌و دیموكراسی ‌و مەدەنی ستراتیژی كاركردنە لای یەكێتی، نەخشەرێگای گفتوگۆ و دانوستانیش گونجاوترین بژاردەیە بۆ چارەسەركردنی پرسی ڕەوای گەلی كوردستان".

لای خۆیشیەوە سەزایی تەمەللی هەوڵی جەلال تاڵەبانی سكرتێری پێشوی یەكێتی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی‌ و چارەسەری دیموكراسییانە ‌و ئاشتییانەی پرسی ڕەوای كوردی لە تورکیا بەمێژویی‌ و گرنگ ناو برد و وتی "بێ مام جەلال-ی لەسەر پرۆسەی ئاشتی‌ و چارەسەری پرسی گەلی كوردستان هەست پێدەكرێت".

هاوسەرۆکی هەدەپە تەئكیدیشی كردەوە، درێژە دەدەن بە خەبات بەشێوازی ئاشتییانەع ‌و دیموكراسییانە بۆ سەلماندنی مافەكانی کورد لە تورکیا.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 86244

Your Comment

You are replying to: .
captcha