عومه‌ر چه‌لیک: به‌ جیده‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی YPG له‌ باکووری سووریا ده‌که‌ین

به‌شی تورکیا- وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌ ئاماژه‌ی به‌ ناوچه‌ ئارامه‌که‌ی باکووری سووریا کرد که‌ بڕیاره‌ له‌لایه‌ن تورکیا و ئه‌مریکاوه‌ دابمه‌زرێت و گوتی: به‌ جیده‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی YPG له‌ باکووری سووریا ده‌که‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عومه‌ر چه‌لیک وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌ (AKP) له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی ئاکپارتی له‌ ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه‌ به ‌سه‌رۆكایه‌تیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمار كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز کرد و له‌باره‌ی ناوچه‌ ئارامه‌که‌ی باکووری سووریا ڕای‌گه‌یاند: به‌ جیده‌وه‌ پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی PYD-YPG له‌ ناوچه‌ی ئارامی باکووری سووریا و دامه‌زراندنی ژێرخانی پێویست بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ پێوشوێنگری ده‌که‌ین. خودی سه‌رۆک کۆمار به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌کات و ئه‌گه‌ر داواکارییه‌کانی تورکیا جێبه‌جێ بکرێت ناوچه‌ی ئارام دروست ده‌کریت. تورکیا له‌ به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی ده‌ستی ده‌ستی کردن ئاماده‌کارییه‌ پێویسته‌کانی ته‌واو کردووه‌. په‌یامگه‌لێک که‌ له‌ ڕووسیا له‌مباره‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ زۆر ئه‌رێنین و مۆسکۆش ئاگای له‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆ سه‌ر تورکیا هه‌یه‌. ڕووسیا خواستی تورکیا بۆ ناوچه‌ی ئارام ده‌رک ده‌کات. شتێک که‌ به‌ لای ئێمه‌وه‌ گرنگه‌ دابین‌کردنی سه‌روه‌ریی سووریا و دیاری‌کردنی چاره‌نووسی ئه‌و وڵاته‌ له‌لایه‌ن خودی خه‌ڵکی سووریایه‌.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ئایا تورکیا چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی له‌ ڕووسیا ده‌کڕێت گوتی: مه‌سه‌له‌ی کڕینی سیسته‌می S-400 له‌ جێگه‌ی پاتریۆت ئاراسته‌ ده‌که‌ن. ده‌وڵه‌مه‌ندیی تورکیا له‌ ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوپه‌یمانانی ئه‌و وڵاته‌یه‌. ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریکا به‌ره‌وڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ ببوونایه‌وه‌ که‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵیان به‌ره‌وڕووین چ ڕێوشوێنێکیان ده‌گرته‌به‌ر؟ ئێمه‌ ده‌مانهه‌وێت نیازی خۆمان به‌ فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 چاره‌سه‌ر بکه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ دابین‌کردنی ئه‌م پێداویستییه‌ هه‌ندێک کێشه‌ و گرفت دروست بێت ناچارین له‌ شوێنێکی‌تر پێداویستییه‌کانمان دابین بکه‌ین.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86099

Your Comment

You are replying to: .
captcha