من لەگەڵ هەڵبژێردراوانی یاسایی خەڵکدا دیدارم کردووە نەک تیرۆریستەکان

بەشی تورکیا- شارەوانی گەورەشاری ئیستامبۆڵ لە وەڵامی تۆمەتەکانی سەرکۆماری تورکیا لەبارەی دیداری ناوبراو لەگەڵ تیرۆریستەکان لە دیاربەکر وتی: من لەگەڵ شارەوانە یاساییەکاندا دیدارم کردووە کە خەڵک هەڵیانی بژاردووە نەک تیرۆریستەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ، شارەوانی گەورەشاری ئیستامبۆڵ کە سەردانی دیاربەکری کرد و لەم شارەدا لەگەڵ شارەوانە لە کار دوورخراوەکاندا کۆبوویەوە پاش گەڕانەوەی؛ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا ناوبراوی بە دیدار لەگەڵ تیرۆریستەکان تۆمەتبار کرد.

لە وەڵامی سەرکۆماری تورکیا؛ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ شارەوانی ئیستامبۆڵ وتی: ناوەندە ئەمنییەکانی تورکیا هەموو پرسەکەیان تاوتوێ کردووە، من لەگەڵ هەڵبژێردراوانی خەڵکدا دیدارم کردووە نەک تیرۆریستەکان، ناوەندە ئەمنییەکان ئەم کەسانەیان پەسەند کردووە. من لە بەرچاوی کامێراکانەوە دیدارەکەم کردووە.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ڕایگەیاند: شارەوانەکان بەپێی یاساکانی تورکیا بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە و سەرکەوتوون. چ کەسێک تیرۆریستە؟ چ کەسانێک ئەندامی گرووپی تیرۆریستین؟ ئەم ئیدیعایە دەبێت بسەلمێندرێت. ئەمانە تۆمەتن. بە پەژارە و سەرسوڕمانەوە بابەتەکە دەبینم.

سەرچاوە: دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86091

Your Comment

You are replying to: .
captcha