قۆناغی سێهه‌می که‌م­کردنه‌وه‌ی پێبه‌ندبوونمان به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌خه‌ینه‌ بواری جێبه‌جێ‌کردنه‌وه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه‌ کرد که‌ هه‌نگاوی سێهه‌می که‌م‌کردنه‌وه‌ی پێبه‌ندبوونمان به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌خه‌ینه‌ بواری جێبه‌جێ‌کردنه‌وه‌ و گوتی: ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌ دیپلۆماتیکه‌کان ئه‌نجامێکی باشی لێبکه‌وێته‌وه‌ پاشگه‌ز ده‌بینه‌وه‌ و قۆناغی سێهه‌م ده‌ست پێناکه‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 2ی ئه‌یلوولی 2019 سه‌یید عه‌باس مووسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی جێبه‌جێ‌کردنی قۆناغی سێهه‌می که‌م‌کردنه‌وه‌ی پێبه‌ندبوونی وڵات به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ڕای‌گه‌یاند: هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ ڕه‌چاوکراوه‌ی که‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ لایه‌نی ئه‌ورووپی به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی کرداری بۆ پارێزگاری کردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵات له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌ ڕێگای دیپلۆماسی، ته‌عامول و گفتوگۆ دایناوه‌ قۆناغی سێهه‌می که‌م‌کردنه‌وه‌ی پێبه‌ندبوونمان به‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ داڕێژراوه‌ و ئاماده‌ی جێبه‌جێ‌کردنه‌.

ناوبراو په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان سه‌رۆک کۆمارانی ئێران و فه‌ڕه‌نسا، سه‌ردانی دووباره‌ی سه‌یید عه‌باس عێراقچی بۆ پاریس له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 11ی خه‌رمانانی 1398 به‌رانبه‌ر به‌ 2ی ئه‌یلوولی 2019 و دوو جار سه‌ردانی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بۆ فه‌ڕه‌نسا له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژی به‌ هه‌نگاوه‌ دیپلۆماتیکه‌کانی ئێران بۆ پارێزگاری‌کردن له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی وه‌سف کرد و گوتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌وڵه‌ دیپلۆماتیکانه‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی ئاماده‌ کردووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌کان ئه‌نجامێکی باشی به‌دواوه‌ نه‌بێت و لایه‌نی ئه‌ورووپی هه‌نگاوی کرداری بۆ پارێزگاری‌کردن له‌ ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ هه‌ڵنه‌گرێت ئه‌وا کۆماری ئیسلامیی ئێران قۆناغی سێهه‌می که‌م‌کردنه‌وه‌ی پێبه‌ندبوونی به‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ جێبه‌جێ ده‌کات.

سه‌یید عه‌باس مووسه‌وی زیادیشی کرد: قۆناغی سێهه‌م ئاماده‌یه‌ و له‌ قۆناغه‌کانی یه‌که‌م و دووهه‌م پته‌وتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگییێک له‌ نێوان ماف و ئه‌رکه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی دروست بکات.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرده‌وه‌: ئاساییه‌ که‌ ئه‌گه‌ر پێشنیاز و دانووستانه‌کان بۆ پێبه‌ندبوونی لایه‌نی ئه‌ورووپی له‌باره‌ی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌ره‌و ئاقارێکی باش بڕوات ئه‌وا ئێران له‌و کاره‌ پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86079

Your Comment

You are replying to: .
captcha