وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: ڕێگه‌ ناده‌ین ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری عێراقدا بكرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزان و هه‌ڵسووڕێنه‌ری وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کۆ بووه‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند که‌ ڕێوشوێنی دیپلۆماتی و یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر بۆ رێگری كردن له‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری عێراقدا.

کوردپرێس:

محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم له‌ به‌غدا به ‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له‌ جۆن وێڵكس باڵیۆزی به‌ریتانیا و یورخن موله‌ر هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا و جان نۆبڵ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا كۆ بووه‌وه‌ و پێی ڕاگه‌یاندوون که‌ حكوومه‌تی عێراق هه‌موو بژارده‌ دیپلۆماتی و یاسایی كردووه‌ته‌ كاری له‌پێشینه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكات له‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری عێراقدا.

ناوبراو باسی له‌وه‌ کردووه‌ که‌ له‌ ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌نگاوی پێویست ده‌نێن و ڕێوشوێنی پێویست و ته‌واوی ڕێكاره‌ دیپلۆماسییه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری هه‌ر کارێک ببنه‌وه‌ كه‌ پێشێلی سه‌روه‌ریی عێراق بكات.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق خواستی خۆی نیشان دا‌ بۆ هاوكاری كردن له‌پێناو به‌دیهێنانی ئاسایش و ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌دا و جه‌ختی كرده‌وه:‌ عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌ هاوبه‌شه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتاندا داده‌مه‌زرێنێت.

محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم ئه‌وه‌شی به‌ نوێنه‌ره‌ دیپلۆماتییه‌كان وتووه:‌ "له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا ناوچه‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌نگاری بووه‌ته‌وه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه‌ په‌نا بۆ گفتوگۆ ببه‌ن و ڕێگه‌ش نه‌درێت ده‌ست وه‌ردرێته‌ كاروباری وڵاتانه‌وه‌".

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85952

Your Comment

You are replying to: .
captcha