بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی دووشەمە 28ی گەلاوێژ بەرانبەر بە 19ی ئابی 2019 سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند شانازی بە خۆیانەوە دەکەن کە ورەبەرزیی ئێران، دەوڵەتی خۆجێییی جەبەل تاریقی ناچار کرد حوکمی ئازادکردنی کەشتیی ئێرانیی "گریس 1" دەربکات.
ناوبراو گوتیشی بەڵام بەتەنیا ئازادکردنی کەشتییەکە بەس نیە و پێویستە ئەوانەی دەستیان بە سەر ئەو کەشتییە ئێرانییەدا گرتبوو قەرەبووی زیانەکان بکەنەوە.
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران گوتیشی وەک مەرجەعی داد لە ئێران ئامادەن بەدواداچوون بۆ هەموو کەیسێکی دادوەری بکەن چ لە دەرەوەی ئێران و چ لە ناوخۆی وڵاتیش.
شایانی باسە پاش ئەوەی کۆمەڵێک بەڵگەی یاسایی لە لایەن ئێرانەوە پێشکەش کران دەوڵەتی خۆجێییی جەبەل تاریق حوکمی ئازادکردنی کەشتییە ئێرانییەکەی دەرکرد کە بە فەرمانی بەریتانیا دەستی بەسەردا گرتبوو.
Your Comment