«ڕێزان ناسان» ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) و سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی فەرهەنگی ناوچەی فۆرات لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە سەردانی ئەمدواییەی وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ بەغدا و هەولێر و وتی: تورکیا، نەک هەر سووریا بەڵکوو ئەگەر توانای هەبێت عێراق-یش داگیر دەکات. ڕۆئیای ئەردۆغان و تورکیا دەست درێژی و پاوانخوازییە و خولیلکانی لەسەر وێرانەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بونیات ناوە.
ناوبراو درێژەی دا بەڵام پاش هاتنی سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەبێت بڵێین، تورکیا و ئەردۆغان چیدی وەکوو ڕابردوو توانای ئەوەیان نییە درێژە بە ڕەفتارەکانی خۆیان لە کوردستانی سووریا بدەن تەنانەت لە عێراق-یش.
ئەندامەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) هەڕەشە زارەکییەکانی تورکیا درێژەیان هەیە و نیەتی پاوانخوازیشی پێوە دیارە و هاتوچوونی بەرپرسانی تورمیاش بۆ گەیشتن بەو ئامانجەیە.
ڕێزان ناسان دەشڵێت هەڕشەکانی تورکیا دژ بە شەنگال جیددین بەڵام هاتنی بایدەن جڵەو بەو سیاسەتە دەستردێژیکەرانەی ئەردۆغان دەگرێت بەڵام هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی عێراق و شەنگال درێژەی دەبێت.
ناوبراو وەبیری هێنایەوە من وا بۆی دەچم کە خولی نوێی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندیی کوردەکاندا دەچێتە پێش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment